Di badge ckb
Di banner ckb
2018-01-10

هێزه‌كانی عێراق 2 پێگه‌ی داعشیان له‌ناوبرد له‌ بیابانه‌كانی ئه‌نبار

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە

هێزه‌كانی عێراق دوو پێگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا ئاشكراكرد له‌ بیابانه‌كانی ئه‌نبار، كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پشتگیرییده‌كرێت، فه‌رماندیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار چوارشه‌ممه‌ (10 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.

فه‌رمانده‌، لیوا مه‌حمود فه‌لاحی، به‌ دیارونای وت كه‌ فیرقه‌ی یه‌كی سوپا و هێزه‌كانی پاراستنی سنوور، به‌ پشتگیریی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا له‌ جه‌لابات، مه‌علیه‌ و وادی ئه‌بیه‌ز له‌ نزیك سنووری سوریا.

ناوبراو وتی دوو پێگه‌ی داعشیان له‌ناوبرد و 21 چه‌كداریان كوشت. وتیشی چوار ئۆتۆمبیل، كه‌ یه‌كێكیان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی لێباركرابوو، له‌ناوبران.

وتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی كتوپڕ بۆسه‌ر پاشماوه‌كانی داعش له‌ بیابه‌نه‌كه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 0
Di banner ckb
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha