توێژینەوەیەك رایگەیاند ژمارەی هێرشەکان لە عێراق دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی له‌وكاته‌وه‌ی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) جاڕی "خەلافەت"ەکەی دا لە 2014، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (22 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
ناوه‌ندی جەین بۆ تیرۆریزم و یاخیبوون كه بنكه‌كه‌ی لە بەریتانیایە، رایگەیاند: "هێرشی گروپە چەکدارە نادەوڵەتیەکان و قوربانیەکانیان نزمترین ئاستی مانگانەی بەخۆوە بینیوە لەوکاتەوەی داعش دامه‌زرێندرا و خەلافەته‌كه جاڕدرا لە حوزەیرانی 2014، کە كه‌موونه‌وه‌ی راده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گروپەکە لە عێراق ده‌رده‌خات."
"126 هێرش لە تشرینی یەکەمدا ته‌نها نزیکەی نیوەی ئه‌و ئاسته به‌رزه بوو كه لە کانونی دووەمدا تۆمارکر، لەکاتێکدا 102 قوربانی بە واتای له‌سه‌دا 80 نزمبوونەوە دێت لەچاو تشرینی دووەمی 2016دا."
كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دوای ئەوە هات کە هێزکانی عێراق داعشیان ناچارکرد لەدوایین شارەکانی ژێردەستی بکشێتەوە لەسەر سنووری سوریا، کە خاکەکەی ژێرده‌ستیانی کەمکردەوە بۆ چەند پێگه‌یه‌كی كه‌م له بیابانه‌كه‌دا كه به‌ده‌گمه‌ن خه‌ڵكی تێدا ده‌ژی.
نوسینگەکە رایگەیاند كه له‌گه‌ڵ لەدەستدانی خاكدا، گروپەکە دەستیکردووە بە "ئۆپەراسیۆنی ناهاوسەنگ، کە هێرشی ئاست نزم لەخۆدەگرێت بۆسەر هێزە ئەمنیەکان و هێرشی گەورە بۆ سەر ئامانجی مەدەنیی تایه‌فه‌گه‌رایانه".
به‌گوێره‌ی توێژینەوەکە، ئەندامانی داعش لە تشرینی یەکەمدا 15 هێرشیان ئەنجامدا کە حەوت کەسی کوشت، چونکە هێزە ئەمنیەکان سەرکەوتووبوون لە رێگرتن به زۆربەی هەوڵەکان.