هه‌واڵه‌كانی عێراق

3 ئەندامی داعش سزادران به‌ لەسێدارەدان لە عێراق

دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای لە سێدارەدانی بەسەر سێ ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا سەپاند بەهۆی تێوەگلانیاه‌وه‌ لە چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆرستی لە سەرانسەری وڵاتدا، ئەنجومەنی باڵای دادوەری چوارشەممە (22 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی ئەنجومەنەکە، دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار، وتی: "تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا نا کە چەندنین ئۆپەراسیۆنی تیرۆرستییان ئەنجامداوە لە ناوچەی جیاوازی عێراقدا."

وتیشی تۆمەتباری یەکەم بەشداریکردووە لە هێرشی سەر فەلوجە و پێکدادانی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکاندا ئەنجامداوە لەچەند شەڕیکدا، لەنێویاندا شەڕەکانی مەلعەب، سیلە، شوهەدا و موعەلیمین.

هەروەها وتی: "تۆمەتباری دووەم بەیارمەتی كه‌سانی تر بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکردبوو، تەقاندویەوە کاتێك هێزە ئەمنیەکان هەوڵیاندا پوچەڵی بکەنەوە."

وتیشی: "سەبارەت بە تۆمەتباری سێیەم، دەرمان و كه‌لوپه‌لی تری پزیشکی بۆ گروپە تیرۆرستیەکە دابینکردبوو."

بەیرەقدار وتی دادگا فەرمانەکەی بەپێی مادەی 4 لە یاسای دژەتیرۆر دەرکردووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500