هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق کێوماڵی بیابانی ئەنبار دەکەن بۆ ئەندامە هەڵاتووەکانی داعش

ئۆپەراسیۆنێکی گەورە دەستیپێکردووە بۆ کێوماڵکردنی بیابانی رۆژئاوای عێراق بۆ گەڕان بەدوای ئەندامە هەڵاتووەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار دووشەممە (20 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید محەمەد دولەیمی، بە دیارونای وت هێزەکانی عێراق، لەنێویاندا پۆلیسی فیدراڵی و هێزه‌ خێڵه‌كیه‌كان دەستیانکردووە بە کێوماڵکردنی ناوچە بیابانیه‌ه‌ لە راوەوە بۆ سنوری سوریا کە روبەرێکی زیاتر لە 110 کیلۆمەترە.

وتیشی: "مەبەستی ئۆپەراسیۆنەکە تێکشکاندنی پێگەکانی داعشە لە بیابانەکەدا و دەستگیرکردنی ئەو ئەندامە داعشانەی بەرەو بیابانەکە هەڵهاتوون."

هەروەها وتی: "لە کاتژمێری یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ ئەشکەوت لە وادی حەمرە و وادی قەزف تێكدران کە لەلایەن داعشەوە وەك حەشارگە بەکارهێنرابوون و سوتەمەنی و تەنکیی ئاو و چەك لەو ناوچانە دەستیانبەسەرداگیرا."

دولەیمی وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت هەتا دەگەینە سنوری سوریا و بەتەواوی ئه‌مینی ده‌كه‌ین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500