هێزە عێراقیەکان چەندین گوند و بنکەی سەربازییان له‌ده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) سه‌ندۆته‌وه دوای ئەوەی پێشڕەوییان کرد بۆسەر دوا قەڵاکانی گروپەکە، قائیم و راوە، لە رۆژئاوای ئەنبار.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا مەحمود فەلاحی هەینی (27 تشرینی یەکەم) وتی: "هێزە عێراقیەکان ناوچەکانی حەسا و جەبابیان رزگارکردووە لەگەڵ شه‌ش ده‌زگای گرنگ لە دەوروبەری قائیم و وێسگەی شەمەندەفەری قائیمیش."
فەلاحی بە دیارونای وت هه‌شت گوندیش لە باشوری فورات رزگارکراون.
وتیشی: "شەڕەکان به‌رده‌وامن لەگەڵ دوژمن كه ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژکراو و خۆکوژ بەکاردەهێنن وەك هەوڵێك بۆ وەستاندنی پێشڕەویەکان."
هه‌روه‌ها وتی هێزە عێراقیەکان 32 چەکداری داعشیان لە شەڕەکانی هەینیدا کوشتوە و ئێستا گەیشتوونه‌تە چوارڕیانی راوە -- كه دەروازەیه‌كه بۆ گەیشتنە ناوەندی شارۆچکەکە.