هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستدەگرن بەسەر کێڵگەی نەوتی عومەردا لە دێرە زووری سوریا

هێزەکانی سوریای دیموکرات یەکشەممە (22 تشرینی یەکەم) رایانگەیاند یەکێك لە کێڵگە نەوتیە هەرە گەورەکانی سوریایان لە دەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) سه‌ندۆته‌وه‌ لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرە زوو رۆژانە 30,000 بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا پێش دەستپێکی شەڕی سوریا و بووبووه‌ سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات بۆ داعش دوایئەوەی گروپەکە دەستی بەسەردا گرت لە 2014.

هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان کێلگەکەیان لە 2015 تێكدا دوایئەوەی گروپەکە مانگانە نزیکەی 1.7ملیۆن بۆ 5.1 ملیۆن دۆلاری لە داهاتی کێڵگەکە دەستکەوت، ئەوەش بەگوێرەی هاوپەیمانان.

هاوپەیمانێتی عەرەب-کورد لە بەیاننامەیەکی کورتدا دەستبەسەرداگرتنەکەیان راگەیاند لەکاتێکدا روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیانگرت بەسەر کێڵگەی عومه‌ردا دوایئەوەی داعش پاشەکشەی کردووە.

کێڵگەی نەوتی عومەر دەکەوێتە قەراخ رۆژهەڵاتی روباری فوڕات بە نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی مەیادینه‌وه‌.

روانگەکە یەکشەممە رایگەیاند هێزەکانی سوریای دیموکرات له‌شه‌ودا دەستیانگرت بەسەر کێڵگەی نەوتی سەیجانیشدا لە باکوری کێڵگەی عومەر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500