هه‌واڵه‌كانی عێراق

25 چەکداری داعش نزیك بە سنوری سوریا کوژران

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای عێراق دوو کەمپی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کردە ئامانج لەسەر سنوری سوریا، شەممە (21ی تشرینی یەکەم) و 25 ئەندامی گروپەکەیان کوشت، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "لەکاتی گەڕانی بەردەوامدا له‌ ناوچەی سنوری سوریا، هێزی ئاسمانی سوپا دوو کەمپی داعشیان دۆزییەوە."

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "فڕۆکە جەنگیەکانی سوپا دوو کەمپیان بەتەواوەتی تێکشکاند، لانیکەم 25 تیرۆریستیان کوشت و 13 ئۆتۆمبیلیان تێکشکاند، لەنێویاندا لۆرییەکی پڕ لە تەقەمەنی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500