هه‌واڵه‌كانی عێراق

28 چەکداری رژێم لە بۆسەیەکدا نزیك دیمەشق دەکوژرێن

لانیکەم 28 سەربازی حکومەتی سوریا و چەکدارانی لایەنگری رژێم چوارشەممە (19 تەمموز) کوژران لە بۆسەیەکی یاخییەکاندا لە غۆتەی خۆرهەڵات نزیك دیمەشق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند چەکداران هێرشیانکرایە سەر لەلایەن گروپی ئۆپۆزسیۆنی سوپای ئیسلامەوە لەکاتێکدا هەوڵی پێشڕەوییان دەدا لە شارۆچکەی ریهان.

ناوچەی غۆتەی خۆرهەڵات بنکەیەکی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆنە نزیك بە پایتەخت و بۆتە ئامانجی چەندجارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی حکومەت.

بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەستیانکرد بە تەقە لە هێزەکانی حکومەت له‌كاتی هاتنە ناوەوەیاندا بۆ ناوچەیەك کە چەکدارەکان مینیان تێداچاندبوو.

وتی ئەو بۆسەیە کوشندەترین رووداو بوو بۆ چەکدارانی حکومەت لە غۆتەی خۆرهەڵات لە شوباتی 2016وە، کاتێك 76 چەکداری رژێم لە تەل ساوانە کوژران.

غۆتەی خۆرهەڵات یەکێکە لە چوار "ناوچەی دژە-پێکدادان"ی پێشنیازکراو لە رێککەوتنێکدا کە لەلایەن ئێران و روسیای هاوپەیمانی حکومەت و توركیای پشتگیریكه‌ری ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ کرا لە ئایاردا.

بەڵام رێككەوتنەکە هێشتا بەتەواوی جێبەجێنەکراوە بەهۆی بوونی ناکۆکییەوە لەسەر میکانیزەکانی چاودێری بۆ ناوچە ئارامەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500