هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو 4 کەس دەکوژێت لە خاڵێكی پشکنینی کوردەکاندا لە سوریا

هێرشی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەوێکدا چوار کەسی کوشت لە خاڵێکی پشکنینی کوردەکاندا لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ سێشەممە (18 تەمموز) رایگەیاند.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند هێرشەکە لەکاتێکدا بوو كه‌ یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) پێشه‌وایی شەڕی قەڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ده‌كه‌ن لە رەققە وەك بەشێك لە هاوپەیمانێتی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

روانگەکە رایگەیاند تەقینەوەکە لە خاڵێکی پشکنیندا روویدا کە هێزەکانی ئاسایشی تێدابوو لە پارێزگای حەسەکە، نزیکەی 20 کیلۆمەتر دوور لە رەئس عەین.

روانگەکە رایگەیاند لانیکەم دووان لە کوژراوەکان ئەندامی ئاسایش بوون، لەکاتێکدا ناسنامەی دوانەکەی دیکە هێشتا پشتڕاستنەکراوەتەوە.

هیچ لایه‌نێك دەستبەجێ بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی سێشەمەی رانەگەیاند.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500