ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ رزگارکردنی بەرەی باکوری رۆژئاوای موسڵ دەستیپێکردووە پێنجشەممە (4 ئایار)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.
فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا، بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق، بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان و تۆپهاوێژەکانی سوپای عێراق، مەشەیرفە، کەنیسە و هەرەمات بەبەکارهێنانی هێزی زەمینی و زرێپۆش."
وتیشی: "شەڕەکە، کە لەبەرەبەیانی پێنجشەممەوە بەردەوامە، ئەنجامی بەدەستهێناوە لە ناوچەکەدا."
وتی: "پلانمان هەیە زیاتر بچینە ناو ئەو شوێنانەوە بۆ گەمارۆدانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و ناچاریبکەین پاشەکشەبکات بەرەو قەراغ روباری دیجلە."
یاروڵا وتی چەندین ئەندامی داعش کوژراون یان بریندار بوون لەو شەڕانە و ئاماژەشیدا کە ورەی هێزەکانی عێراق "زۆر بەرزە".