هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەیەك: كۆنترۆڵی داعش به‌سه‌ر خۆرئاوای موسڵدا له‌ لاوازبووندایه‌

هێزەکانی عێراق، بەپاڵپشتیی هێرشی ئاسمانیی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، باخی یەرموك و بەشێکی گەورەی گەڕەکی مەغریبیان گرتەوە لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان چوارشەممە (29 ئازار) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق ناوچەی نوێیان ئازادکردووە و ژمارەیەكت گه‌وره‌یان لە تیرۆرستانی داعش کوشتووە."

وتی ئێستا کۆنترۆڵی "زیاد لە 60%ی خۆرئاوای موسڵ دەکەن و لەو گەڕەکانەش کە هێشتا داعش ئامادەیی هەیە کۆنترۆڵی له‌لاوازبووندایه‌".

رەسوڵ وتی هێزەکانی عێراق خۆیان لە بەکارهێنانی چەکی قورس بەدووردەگرن لە شەڕەکەدا "بۆ پاراستنی گیانی مەدەنییەکان".

بە سەدان هەزار مەدەنی هێشتا لەناو خۆرئاوای موسڵدان، کە هەم بچووکترە و هەم دانیشتوانیشی لە خۆرهەڵاتی موسڵ چڕترە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500