فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق ئەمیر رەشید یارەڵا، لە لێدوانێکیدا بۆ دیارونا، وتی هێزە عێراقیەکان هەینی (24 ئازار) ناوچەی قەراجیان لە سنوری سەنتەری شاری کۆنی رۆژئاوای موسڵ کۆنتڕۆڵ کردەوە و بەتەواوەتی شەقامی ناوچەی پیشەسازیان گرتەوە لە دەوروبەری گەڕەکی عەبار.
وتی: "هێزەکانمان 12 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یان کوشتووە کە لەنێویاندا چوار بیانی هەن."
وتی هێزە هاوبەشە عێراقیەکان بەردەوامن لە پێشڕەویکردن بۆ شوێنەکانی داعش بە هاوکاری هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرباری کەش و هەوای نالەبار و باران بارین.
دژە تیرۆری (عێراق) لە بەیاننامەیەکدا پێنجشەممە وتی هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانان سەرکردەیەکی باڵای داعش و دوو لەیاریدەدەکانی کوشتووە.
بەیاننامەکە وتی: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان لە هێرشێکی ئاسمانیدا ئەبو عوبەیدەی سەکردەی باڵای تیرۆریستی داعشیان بە ئامانج گرت لە نزیك مزگەوتی بەهائەلدین لە گەڕەکی نەجار لە رۆژئاوای موسڵ و خۆی و دوو یاریدەدەریان کوشت."