هه‌واڵه‌كانی عێراق

300 خێزانی شەڕکەرانی داعش هەڵدێن لە رەققەی سوریا

300 خێزانی شەڕکەرانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هەڵهاتن لە شاری رەققەی سوریا لەماوەی 24 كاتژمێردا، ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی شەممە (11 ئازار) رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رۆژی شەممە رایگەیاند کە "300 خێزانی شەڕکەرانی بیانی داعش شاری رەققەیان بەجێهێشتووە لە بەرەبەیانی هەینییەوە بۆئەوەی ببنە ئاوارە لە پارێزگای دێرە زوور لە خۆرهەڵات و حەما لە خۆرئاوا."

رەققە بووەتە ئامانجی پێشڕەویی شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن بە پاڵپشتی تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانێتیەکی ئۆپۆزسیۆنی عەرەب-کورد و ژرێمی سوریا و هێزە هاوپەیمانەکانی.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی خێزانەکانی داعش ئه‌و تاکە رێگەیه‌یان بەکارهێنا كه‌ مابووه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ بەلەم به‌ روباری فوڕاتدا بەرەو باشور.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500