"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) نزیکەی 5,000 خێزان بەدیل دەگرێت لە عەنە بۆ بەکارهێنانیان وەك قەڵغانی مرۆیی و کۆسپ دروستکردن لەبەردەم پێشڕەوی هێزەکانی عێراق لە رۆژئاوای ئەنبار، ئەنجومەنی شاری عەنە سێشەممە (17 کانونی دووەم) رایگەیاند.
"دوایئەوەی هێزەکانی عێراق گەیشتنە قەراغی شارەکە ، داعش نزیکەی 5,000 خێزانی بەدیلگرتووە لەناو شارەکەدا، رێگەیگرتووە لە رۆیشتنیان و هەڕەشەی سزادانی هەرکەسێکی کردووە کە هەوڵبدات رابکات، وەك هەڕەشەی کوشتن،" سەرۆکی ئەنجومەنەکە، عەبدولکەریم محەمەد لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.
محەمەد وتی: "هێزە ئەمنیەکان و حکومەتی خۆجێیی لە ئەنبار پلانێکیان داناوە کە پاراستنی خەڵکی مەدەنی لەخۆدەگرێت لە ماڵەکانیان لە کاتی شەڕەکاندا و لەهەمانکاتدا چەندین راڕەوی سەلامەتی دەرچونیان بۆ دەکەنەوە."
وتیشی کە رێنماییەکان بە نامیلکە دابەشدەکردێن و بەمزوانە لە رێگەی فرۆکەوە دەخرێنەخوارەوە بەسەر پارێزگاکەدا.