هاوه‌ن 11 كه‌سی كوشت، له‌ناویاندا چوار كارمه‌ندی خێرخوازی، له‌كاتێكدا مه‌ده‌نیه‌كان كۆبوبوونه‌وه بۆ وه‌رگرتنی كۆمه‌ك له شاری موسڵ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی پێنجشه‌ممه (22 كانونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
"به‌گوێره‌ی راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان، چوار كارمه‌ندی خێرخوازی و لانیكه‌م حه‌وت مه‌ده‌نی كه ریزیانگرتبوو بۆ كۆمه‌كی خێرا له خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ كوژران به‌هۆی هێرشی هه‌ڕه‌مه‌كیی هاوه‌نه‌وه،" رێكخه‌ری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، لیس گراند، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، وه‌ك له راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێسدا هاتووه.
گراند وتی "له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا، دوو رووداوی جیاواز رویاندا" كه نزیكه‌ی 40 كه‌سیشیان برینداركرد.
وتیشی: "ئه‌و خه‌ڵكه‌ی چاوه‌ڕێی كۆمه‌ك ده‌كه‌ن خۆیان له‌خۆیاندا لاوازن و پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه. ده‌بێت بپارێزرێن نه‌ك هێرشیان بكرێته‌سه‌ر." هه‌روه‌ها وتی: "كوشتنی مه‌ده‌نی و كارمه‌ندانی خێرخوازی پێشێلكردنی هه‌موو بنه‌مایه‌كی مرۆییه."
هاوکات، سوپای عێراق و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر به‌وریایی پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی فه‌له‌ستین و نور و وه‌حده له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری، به دیارونای وت: "یه‌كه‌كانی هێزه تایبه‌تیه‌كان رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شه‌ش مۆڵگه‌ی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا و لانیكه‌م 20 تێرۆریستی داعشیان كوشت و زۆری تریشیان برینداركرد" له سێ گه‌ڕه‌كدا.
جبوری وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی موسڵ به‌رده‌وامن به‌بێ هیچ راگرتنێك، به‌ڵام زیاتر وریاین چونكه هێزه‌كانمان ده‌گه‌نه گه‌ڕه‌كه قه‌ره‌باڵغه‌كان كه ناتوانین تێیاندا هێزی گه‌وره‌تر به‌كاربهێنین له ترسی مه‌ده‌نیه‌كان."
وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاند كه جگه له‌وه، هێرشه ئاسمانیه‌كانی عێراق لانیكه‌م 70 چه‌كداری داعشیان كوشت له پارێزگای نه‌ینه‌وا رۆژی پێنجشه‌ممه.
وه‌زاره‌ته‌كه وتی: "هێزی ئاسمانیی عێراق گردبوونه‌وه‌یه‌كی تێرۆریستانی داعشی كرده ئامانج له ناوچه‌كانی باشوری ته‌له‌عفه‌ر (خۆرئاوای موسڵ) و 20 ئه‌ندامی باڵای داعش و 50 له پاسهوانهكانیانی كوشت."
به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی هه‌واڵگریی فیرقه‌ی 16، به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگریی سه‌ربازی بنكه‌یه‌كی داعشی گرت كه هاوه‌نی 120 ملیمه‌تری و موشه‌كی كاتیوشای تێدابوو كه به‌كارهێنراون له به‌ئامانجگرتنی پێگه ئه‌منیه‌كاندا و هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و سی دیشی تێدابوو، له ناوچه‌ی شه‌لالات، نزیكی ئه‌كادیمیای پۆلیس له باكوری موسڵ، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند.
هه‌روه‌ها وتی له به‌ره‌ی باكوریشدا، بهڕێوبهرێتیهكه ده‌ستیگرت به‌سه‌ر 45 بۆمبی ده‌ستكردا كه له‌ژێر فشاردا ده‌ته‌قنه‌وه و به‌ته‌واوی ئاماده‌كرابوون بۆئه‌وه‌ی رێگری له پێشڕه‌ویی هێزه سه‌ربازیه‌كان بكه‌ن.