هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا لە ناوچەیەکی گرنگی حەلەب نزیكدەبێتەوە

هێزەکانی رژێمی سوریا لە سەروەختی گرتنی ناوچەیەکی گرنگی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن بوون لە حەلەب، سێشەممە (6 کانونی یەکەم) دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دوو-لەسەر-سێی خۆرهەڵاتی شارەیەکیان کۆنترۆڵکردەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند بە پێشڕەوی هێزەکانی رژێم بۆ ناوچە پڕ دانیشتوانەکەی شەعر، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن تەنیا "شەڕی هیچ بەدەستەوە نەهێشتن"یان بەدەستەوە دەمێنێت گەر رژێم ئەو ناوچەیە بگرێتەوە.

بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی، "ئەوە گرنگترین گەڕەکە لە دڵی خۆرهەڵاتی حەلەبدا، ئێستاش لە لێواری کەوتندایە،" وتیشی کە هێزەکانی رژێم لە ئێستادا سێیەکی ناوچەکەیان گرتوە.

دەسکەوتە بەردەوام و خێراکانی رژێم چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی شپرزەکردوە لە پاراستنی ئەو ناوچە بچوکبوەوەی هێشتا بەدەستیانەوەیە لە گەڕەکەکانی باشوری خۆرهەڵاتی حەلەب.

رژێم سێشەممە رایگەیاند قایل نابێت بە ئاگربەست لە حەلەب مەگەر گرەنتی هەبێت بۆ کشانەوەی تەواوی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەو شارە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500