هه‌واڵه‌كانی عێراق

بکوژێکی هەڵهاتووی داعش لە بەغدا دەستگیرکرا

هێزەکانی عێراق ئەندامێکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەستگیرکرد کە لە حوکمی سێدارە هەڵهاتبوو، لەوکاتەوە 12 کەسی تێرۆرکردووە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رۆژی سێشەممە (11 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنەکە، بەوەرگرتنی وتەی دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە، وتی: "ئەندامێکی هەڵهاتووی داعش کە بەپێی کەیسی دیکە حوکمی سێدارە درابوو، دەستگیرکرا."

ئەنجومەنەکە وتیشی: "تۆمەتبارەکە ددانی بەوەدا نا کە 12 کەسی تێرۆرکردووە لەماوەی هەڵهاتنەکەیدا بە بەکارهێنانی ناسنامەی برا مردووەکەی."

ژماریەکی گەورەی تەقەمەنی، لەنێویاندا سێ چاکەتی بۆمبڕێژکراو، دەستی بەسەردا گیرا لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە لە گەڕەکی مەدائین ئەنجامدرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500