هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی بانگەشەدەکات بۆ ئاگربەستی "خێرا" لە حەلەب

سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غەیس، رۆژی سێشەممە (4 تشرینی یەکەم) بانگەشەی کرد بۆ "ئاگربەسێکی خێرا" لە شاری حەلەبی باکوری سوریا تا رێگا بکرێتەوە بۆ چونەژوورەوەی کۆمەکی مرۆیی بۆ دانیشتوان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

"ئەوەی لە شارەکەدا رودەدات... کوشتاری بەکۆمەڵە،" ئەبو غەیس وتی لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی نوێنەرانی 22 وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبیدا کە بنکەکەی لە قاهیرەیە.

وتەکانی لەکاتێکدا بوون کە هێزەکانی رژێمی سوریا پێشڕەوییان بەدەستهێنا لە شەڕێکی چڕی نێو شەقامدا لە ناوەڕاستی حەلەبدا رۆژی سێشەممە، دوای ئەوەی ئەمریکا رایگەیاند وتووێژەکانی لەگەڵ روسیا دەربارەی ئاگربەست هەڵدەپەسێرێت.

ئەبو غەیس وتی بەهۆی ئەم گۆڕانکاریە نوێیەوە، دەبێت وڵاتانی عەرەبی هەوڵبدەن "ئاگربەسێتکی خێرا" مسۆگەربکەن لە حەلەب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500