هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش دوایین کێڵگەکانی نەوت لە عێراق لەدەستدەدات

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئیتر هیچ کێڵگەیەکی نەوتیی لە عێراق لەدەسدا نەماوە دوای ئەوەی لە ناوچەیەکی نزیك کەرکوك دەرپەڕێندرا لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی نەوت رۆژی چوارشەممە (28 ئەیلول) وتی.

وتەبێژی وەزارەتی نەوت، عاسم جیهاد، لە بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: "هێزە عێراقیەکان هەموو کێڵگە نەوتیەکانیان لە دەستی داعش رزگارکردووە."

جیهاد وتی: هێزە عێراقیەکان "دواهەمین بیرە نەوتیەکانیان لە گەیارە گرتەوە دوای تێکشکاندنی رێکخراوە تیرۆرستیەکە لەوێ".

هەروەها وتی سەرکەوتنەکە "دەستکەوتێکی گەورەیە" لە شەڕی عێراقدا دژ بە تێرۆر و وتیشی "داعش لەمەودوا ناتوانێت نەوت لە عێراق دەربهێنێت یان بیفرۆشێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500