فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کارگەیەکیان تێکشکاند لە عێراق کە لە لایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەکاردەهات بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێنتاگۆن، سێشەممە (14 ئەیلول) رایگەیاند.
سەنتەری بەرهەمهێنانەکە، کە بینای کارگەیەکی دروستکرنی دەرمان بوو، بەگشتی بۆ دروستکردنی گازی کلۆر و خەردەل بەکاردەهات، بەپێی لێدوانێکی فەریق جێفری هاریگیان، کە سەرپەرشتیی هێزەکانی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا دەکات.
هاریگیان لە پەیوەندیەکی ڤیدیۆییدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: "ئەمە پیشاندانی نمونەیەکی ترە لە بەئاشکرا فەرامۆشکردنی یاساو رێسا نێودەوڵەتیەکان لە لایەن داعشەوە."
بۆردومانەکە رۆژی دووشەممە لە نزیك موسڵ ئەنجامدرا لە لایەن فڕۆکە شەرکەرەکان و فڕۆکەی هێرشبەر و فڕۆکەیەکی B-52ی بۆمبی قورس، بە پێی راگەیندراوەکەی پێنتاگۆن.
پێنتاگۆن ڤیدیۆی بۆردومانەکەی بڵاوکردوە کە زنجیرەیەکی زۆری سەربانی بیناکان پیشاندەدات کە خاپور دەکرێن لە چەند تەقینەوەیەکدا.