هه‌واڵه‌كانی عێراق

بۆمبێك لە بازاڕێکی باکوری بەغدا دەتەقێتەوە

بە وتەی پۆلیسی بەغدا تەقینەوەی بۆمبێکی دەستکرد رۆژی پێنجشەممە (8 ئاب) کوژرانی یەك کەس و برینداربونی هەشتی دیکەی لێکەوتەوە لە باکوری بەغدا.

موقەدەم فازڵ سالمی لە پۆلیسی بەغدا لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی: "بۆمبێکی دەستکرد ئەم بەیانیە لە بازاڕێك لە ناوچەی سەبا ئەلبور لە باکوری بەغدا تەقیەوە و یەك کەسی کوشت و هەشتی دیکەشی بریندار کرد."

وتی: "ژنێك و کوڕەکەی لەناو بریندارەکاندان"، باسی لەوەشکرد تەقینەوەکە زیانی بە دوکانەکانی دەوروبەر و خانەوەکانی تەنیشتیان گەیاندووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500