هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەیەکی پێشووی پاسداران لە سوریا کوژرا

ژەنەراڵێکی خانەنشینی ئێران لەکاتی شەڕکردندا لە باکوری سوریا کوژرا، ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی چوارشەممە (31 ئاب) رایگەیاند.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی فارس، ئەحمەد غوڵامیی، کە لە یەکەکانی سوپای پاسدارانی ئێراندا وەك فەرماندەیەکی باڵا خزمەتی کردووە لەکاتی جەنگی عێراق و ئێرانی 1980کان، سێشەممە لە حەلەب مرد.

ئاژانسەکە وتی غوڵامی "بە ویستی خۆی" رۆیشت بۆ عێراق و سوریا بۆ شەڕکردن.

ئێران نکۆڵی لەوە دەکات سەربازە پیشەوەرەکانی لە سوریا چالاكبن، و سوورە لەسەر ئەوەی فەرماندە و ژەنەراڵەکانی تەنیا وەك "راوێژکاری سەربازیی" کاردەکەن، بەڵام هێزێکی خۆبەخشی گەورەی هەیە کە لە چەکداری ئێران و ئەفغانستانی دراوسێ پێکهاتووە.

ئێران ژمارەیەکی تەواو نادات لەسەر ئەوانەی لە شەڕدا لە سوریا و عێراق کوژراون، بەڵام میدیاکانی ئێران پێشتر وتویانە کە "بە سەدان" راوێژکاری سەربازیی و خۆبەخش لەم ساڵانەی دواییدا کوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500