هه‌واڵه‌كانی عێراق

پارێزگای ئەنبار ناوەندێك دادەمەزرێنێت بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە

پارێزگای ئەنبار و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانیەکان ناوەندێکی کاروباری ئاوەدانکردنەوەی دامەزراند بۆ نۆژەندکردنەوەی ئەو ژێرخانەی لەکاتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەدا لەدژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) تێکشکاوە، بەرپرسانی عێراق رۆژی پێنجشەممە (25 ئاب) وتیان.

سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، ئەرکان خەڵەف تەرموز، وتی: "گەیشتووینەتە رێککەوتنێك بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی کاری گرنگ بۆ گەڕاندنەوەی ژیان بۆ پارێزگای ئەنبار و چاککردنەوەی رێگا و پرد و تۆڕە تێکشکاوەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و بیناکردنەوەی ئەو شارانەش کە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی و تێرۆریستیدا تێکشکاون لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنەوەدا."

تەرموز وتیشی: "ئەم ناوەندە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و پارێزگای ئەنباری تیادایە، لەگەڵ سەرۆکەکانی بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکان لە ئەنبار."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500