بۆمبێکی دەستکرد کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) چێنرابوو، شەش مەدەنی کوشت و پێنجی تری بریندارکرد لەکاتێکدا لە هەوڵی هەڵهاتندا بوون لە حەویجە، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای کەرکوك رۆژی سێشەممە (23 ئاب) رایگەیاند.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوك، عەقید سەلام جاف، بە دیارونای وت: "تێرۆریستەکانی داعش چەندین بۆمبی دەستکرد و مینی زەمینییان لە دەوری شارەکە چاندووە بۆ رێگرتن لە پێشڕەویی هێزەکانی عێراق و ترساندنی ئەو کەسانەی هەوڵدەدەن لە شارەکە هەڵبێن."
وتی: "ژن و منداڵ لەنێو قوربانییەکاندا بوون، هێزە ئەمنییەکانیش توانییان بگەنە ناوچەکە و بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی نزیکیان بگوێزنەوە."