هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا بۆردومانی پێگەی کوردەکان دەکات بۆ دووەم رۆژ لەسەریەك

فڕۆکەکانی رژێمی سوریا ئەمڕۆ هەینی (19 ئاب) بۆردومانی شاری حەسەکەیان کرد لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا و بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەك پێگەی هێزە کوردیەکانیان بە ئامانجگرت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

رۆژنامەنوسێك لەحەسەکە وتی کە دەنگی هەشت هێرشی ئاسمانی دەبیسترا بە درێژایی رۆژەکە، بە تایبەتی لە گەڕەکەکانی باشوری خۆرهەڵاتی شارەکە.

بەشێکی زۆری شاری حەسەکە، پایتەختی پارێزگای حەسەکە، لەلایەن ‌هێزە کوردیەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە، بەشەکەی تریشی لەژێر دەستی چەکدارانی سەر بە سەرۆك کۆماری سوریا بەشار ئەسەددایە.

لە رۆژێ چوارشەممەوە، پێکدادانی نێوان دوو هێزەکە شارەکەی هەژاندووە و بووەتە هۆی کوژرانی 23 مەدەنی، کە لە نێویاندا نۆ منداڵ هەن، لەگەڵ 16 شەڕڤان، روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند.

روانگەکە وتیشی کە هەزاران دانیشتووی حەسەکە لە شارەکە هەڵهاتن کە تێیدا نان قاتی ببوو و کارەباش پچرابوو.

هێرشەکانی رژێم دنەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە "دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام" (داعش)ی دا کە بێن بە هانای ‌‌هێزە کوردیەکانەوە کە هاوشانی هاوپەیمانان دجەنگن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500