هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق چەند بنکەیەکی داعش نزیك بەغدا تێکدەشکێنێت

هێزەکانی عێراق 30 بنکەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان تێکشکاند، چەندین لە ئەندامانیان کوشت کە دەشیا ببنە خۆکۆژ و دەستیشیان گرت بەسەر بڕێکی زۆر لە چەك و زەخیرەی سەربازییدا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکوری بەغدا کە هەفتەی پێشوو دەستیپێکرد، وەك فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا سێشەممە (9 ئاب) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی ئۆپەراسیۆنی 'گەستنی خاك' هێشتا بەردەوامە بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانە لە پاشماوەکانی چەکدارانی داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500