هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە هاوبەشەکان پێشڕەویی دەکەن بۆ رزگارکردنی دەروازەیەکی عێراق-سوریا

هێزە هاوبەشەکانی عێراق بە پاڵپشتی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان بەگەڕخست بۆ ئازادکردنی دەروازەی وەلید لەسەر سنوری سوریا لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)، وەك فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رۆژی چوارشەممە (3 ئاب) رایگەیاند.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار ئرزەییج بە دیارونای وت فیرقەی 1 و لیوای 4ی زرێپۆش و لیوایەکی تایبەتی پۆلیس بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و سەدان چەکداری خێڵەکیی بەشداری دەکەن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.

وتی، "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە لە سێ بەرەوە بەگەڕخراوە و بە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر سەنگەرەکانی دوژمن و پێگەکانیان دەستیپێکرد تا یەکەی تۆپخانە قورسەکانیان تێکبشکێنێت."

وتیشی ئامانج رزگارکردنی شارۆچکەکە و گرتنەوەی دەروازەکە و دەرکردنی داعشە.

وتی: "دەسپێكی هێرشەکە ئەنجامی باشی هەبوو چونکە لەلایەن هێزەکانمانەوە پێشڕەوی ئاشکرا هەیە و کشانەوەیەکی روونی تیرۆرستەکانی داعش دەبینرێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500