هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق هاوکاری بەپەلە دەگەیەنێتە هەڵهاتووان لە داعش

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رۆژی سێشەممە (26 تەمموز) رایگەیاند کە نزیکەی 2,000 خێزانی ئاوارە هاتونەتە کەمپی ئاوارەکانی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین لە سێ رۆژی رابردوودا، دوای ئەوەی لە ناوچەکانی ژێر دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هەڵهاتبوون.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: "تیمەکانی یارمەتی ئێمە هاوکاریەکانیان گەیاندۆتە 1,964 خێزان و لە کەمپەکاندا نیشتەجێیان کردوون و یارمەتی خێرای خواردن و چارەسەریان بۆ پەیداکردوون. هاوکاریەکان بریتیبوون لە سەبەتەی خواردن، فێنککەرەوە و دەرمان و چەند مادەیەکی دیکەی مرۆیی."

بەیاننامەکە وتی خێزانەکان لە ناوچەی شەرگات هەڵهاتوون کە دەکەوێتە باشوری شاری موسڵ.

بەیننامەکە وتی: "تیمە پزیشکیەکان پشکنینیان بۆ منداڵان و ژنەکان کردووە."

وەزارەتەکە وتی بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی هاوکاری بۆ خێزانەکان هەتا ماڵەکانیان لە دەستی داعش رزگار دەبن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500