هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرەنسا تۆپخانە بۆ سوپای عێراق دەنێرێت

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا دەڵێت سەرۆكی فەرەنسا فرۆنسوا ئۆلاند هەینی (22 تەمموز) رایگەیاند کە وڵاتەکەی چەك دەداتە سوپای عێراق بۆ هاوکاریکردنیان لە شەڕی دژ بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، بەڵام وتی هیچ سەربازێك بۆ وڵاتەکە نانێرن.

ئۆلاند وتی:"ئەم بەیانیە لە ئەنجومەنی بەرگری بڕیارمدا کە وەك بەشێك لە هاوپەیمانی دژی داعش چەك ئامادەبکرێت بۆ پێدانی بە هێزەکانی عێراق و چەکەکان مانگی داهاتوو دەگەن."

یەکێك لە هاوکارەکانی سەرۆکی فەرەنسا وتی کە چەکەکان یەکینەی تۆپخانە لەخۆدەگرن و فەرەنسا راوێژکاری سەربازی دەنێرێت تاوەکو راهێنان بە هێزەکانی عێراق بکەن بۆ بەکارهێنانیان.

ئۆلاند وتی فەرەنسا کەشتی فرۆکەی بارهەڵگری چارلز دی گۆل بۆ ناوچەکە دەنێرێت "لە کۆتایی مانگی ئەیلول".

وتیشی کە ئەو کەشتیە "یارمەتیمان دەدات هێرشە ئاسمانیەکان چڕتر بکەینەوە دژی تیرۆریستان لە عێراق و سوریا".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500