هه‌واڵه‌كانی عێراق

نزیکەی 50,000 خێزان لە تەمموزدا گەڕاونەتەوە بۆ ئەنبار

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رۆژی هەینی (22 تەمموز) رایگەیاند لەم مانگەدا زیاتر لە 47,000 خێزانی ئاوارەبوو گەڕاونەتەوە بۆ ئەنبار.

بەڕێوەبەری کاروباری مرۆیی و فریاگوزاری وەزارەتەکە، دکتۆر ئەحمەد سەعید، بە دیارونای وت: "کارەکانمان بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکان بۆ شوێنی خۆیان لە ناوچە رزگارکراوەن بەردەوامن، هاوشانی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان."

وتی: "هاوکاری لەنێوان وەزارەت و هێزە ئەمنیەکان و چەندین بەڕێوەبەرێتیی دیکە توانیویەتی 47,567 خێزان بگەڕێنێتەوە بۆ شارە رزگارکراوەکانی ئەنبار، لەنێویاندا رەمادی، خالیدیە، روتبە، کەرمە و هیت، کە هێزە ئەمنیەکان یاسا و رێساکانی تیادا جێگیردەکەن."

ئەم بەڕێوەبەرە وتی بەهیوایە هەنگاوەکانی گەڕانەوە لە دوو مانگی داهاتوودا خێراتربکرێن و کاتێك خێزانەکانیش گەڕانەوە شوێنی خۆیان، وەزارەت کۆمەکی سەرەتاییان پێدەبەخشێت "لەنێویاندا خۆراك و کەلوپەل و کۆمەکی تەندروستی تا بتوانن کاروبارەکانیان بەڕێوەبەرن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500