هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش لە قائیم بە هەزاران خێزان وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت

ئەنجومەنی شاری قائیم رۆژی دووشەممە (18 تەمموز) رایگەیاند "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) بە هەزاران خێزانی لە قائیمی خۆرئاوای ئەنبار دەستبەسەرکردووە بۆ بەکارهێنانیان وەك قەڵغانی مرۆیی.

سەرۆکی ئەنجومەنی شاری قائیم نازم بەردان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا وتی "دوای ئەوەی دەستی بەسەر شارەکەدا گرت، داعش 20,000 خێزانی لە قائیمی سەر سنوری سوریا دەستبەسەرکردووە بۆ بەکارهێنانیان وەك قەڵغانی مرۆیی."

وتی "خەڵکی قائیم چەندین جار هەوڵی هەڵاتنیان لە ناوچەکانی ژێردەستی داعش داوە، بەڵام گروپەکە رێی لێگرتوون و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنی لە هەر کەسێ کردووە کە هەوڵی رۆیشتن بدات،" بە ئاماژەکردن بەوەی دەیان هاوڵاتی لەسەر هەوڵی هەڵاتن بەدەستی داعش کوژراون.

بەردان وتیشی "لەئێستادا سوپا نەخشە و پلانی هێرشکردن و رزگارکردنی شارەکە لە دەستی داعش دادەنێت، هەروەکو فەلوجە، هیت و شارەکانی دیکە، بەجۆرێك حساب بۆ سەلامەتیی دانیشتوانەکەشی دەکات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500