ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە کە دادگایەکی ئەڵمانیا سێشەممە (12 تەمموز) پیاوێکی بە تاوانی جەنگ سزادا دوای چوونی بۆ سوریا بۆ شەڕ و وێنەگرتن لەگەڵ سەرە بڕاوەکانی دوو سەربازی رژێم.
دادگای هەرێمی فرانکفۆرت سزای دوو ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر ئاریا لادیدڤاردی تەمەن 21 ساڵ لەسەر ئەو تاوانە.
دادگا بیستی کە ناوبراو لە ئەڵمانیا بۆته كهسێكی توندڕهو و دواتر چووه بۆ سوریا بۆ چەند هەفتەیەک لە ساڵی 2014 دا و لەوێ چۆتە لای چەکدراێك کە لە دادگا تەنیا بە ڤێدات ڤی ناسێنرا و تا ئێستاش دهستگیرنهكراوه.
ئەو چەکدارانە، لەناویشیاندا ڤێدات ڤی، لە مانگی ئازار یان نیسان هێرشیانکردۆتە سەر خاڵێکی پشکنینی سوپای سوریا لە شارۆچکەی بینیش لە هەرێمی ئیدلیب، لە هێرشەکەشدا دوو سەربازیان دەستگیرکردوە کە دواتر سەریانبڕیون و سهرهكهیان بەسەر شیشی ئاسندا چەقاندون.
دادگا لە بەیاننامەیەکدا وتی: "تۆمەتبارەکە لەگەڵ سەری بڕاوی سەربازەکاندا وەستاوە و وێنەی گرتووە و رێگای داوە کە بەلایهنی کەمەوە سێ جار وێنەی بگرن، ئەمەش بۆ ئەوەی گە گاڵتە بە مردوەکان بکات و بێنرخیان بکات لەکاتێکدا ئەم پێی وابووە کە ئەوان 'کافری بێشەرەفن'".
لادیدڤاردی دانینا بەوەی کە راهێنانی چەکی پێکراوە بەڵام سووربوو لهسهر ئهوهی کە نهگلاوه لە هیچ گروپێکی توندڕەوهوه لە گەشتەکەی دا بۆ سوریا.