لەم دوو رۆژەی رابردوودا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێشوازیی لە دەیان خێزان کرد کە لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) هەڵاتبوون لە شرگات.
موهەنەد ساڵح عەبدولڕەحیم کە چاودێریی کاروباری هونەریی وەزارەتەکە دەکات لە کۆنگرهیهكی رۆژنامەوانییدا رۆژی سێشەممە وتی زیاتر لە دوو سەد خێزان لەو شارە باکورییەی عێراقەوە بەرەو ئەو ناوچانە هەڵاتون کە هێزەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنی سەربازییدا پێشڕەوییان تێداکردووە.
عەبدولڕەحیم وتی، "بە هەماهەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزارەتەکە کهمپێکی بۆ دروستکردوون و ئامرازی پێویستی دابینکردووە، لەناویاندا ئاو، خۆراك، دەرمان، لێفە، لەگەڵ پزیشكی مەیدانی."
وتی، "پێشبینیی دەکرێت خێزانی دیکە هەڵبێن، ئێمەش کاردەکەین لەسەر بنیادنانی کهمپێکی دیکە بۆیان."