هه‌واڵه‌كانی عێراق

رێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی: بەرەی نوسرە و ئەوانیدی تاوانبارن بە تاوانی جەنگ

لە راپۆرتێکدا کە رۆژی سێشەممە (5 تەمموز) لەلایەن رێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتییەوە بڵاوکرایەوە پێنج لایەنی توندڕەو کە لە سوریادا کاردەکەن تۆمەتبارکران بە "شەپۆلێکی تۆقێنەری رفاندن، ئەشکەنجە و لەسێدارەدان."

ئەو رێکخراوی مافە کە بنکەکەی لە لەندەنە ناوی پێنج لایەنی ئۆپۆزسیۆنی توندڕەویی هێنا کە لە باکوری سوریادا کاردەکەن: بەرەی نوسرە، ئەحرار ئەلشام، نورەدین زینکی، بەرەی شام و فیرقەی 16.

راپۆرتەکە وتی ئەو گروپانە پارێزەرو رۆژنامەنووس و منداڵ خەڵکی دیکەشیان دەستبەسەرکردووە و ئەشکەنجەیان داون لەسەر رەخنەلێگرتن، کارێك بە بەدڕەوشتیی لەقەڵەمبدرێت، یان لەسەر کەمینەبوون.

سەرۆکی بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای رێکخراوەکە فیلیپ لوسەر وتی، "زۆرێك لە مەدەنییەکان لە ترسێکی هەمیشەیی رفاندندا دەژین گەر رەخنە لە مامەڵەی گروپە چەکدارە خاوەن دەسەڵاتەکان بگرن یان نەتوانن پابەندبن بەو یاسا توندانەی هەندێکیان سەپاندویانە."

وتیشی، "لە حەلەب و ئیدلیب لەمڕۆدا، گروپە چەکدارەکان ئازادیی تەواویان هەیە لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و پێشێلکاریی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیی بێ لێپرسینەوە."

راپۆرتەکە پشتی بە 24 حاڵەتی رفاندن بەستووە لە نێوان ساڵانی 2012-2016 و پێنج حاڵەتی تری ئەشکەنجەدانیش.

رێکخراوەکە وتی پێشێلکارییان لە ئیدلیب تۆمارکردووە، کە لەلایەن بەرەی نوسرە و هاوپەیمانانیەوە کراون، هەروەها لە حەلەبیش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500