هه‌واڵه‌كانی عێراق

زیندانێکی نهێنیی داعش لە فەلوجە دەدۆزرێتەوە

لانیکەم 70 زیندانیی لە زیندانێکی نهێنیی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) لە فەلوجە دۆزرانەوە لەکاتێکدا هێزەکانی عێراق لە ئێستادا شەڕدەکەن بۆ ئازادکردنی ئەو شارە لە دەستی ئەو گروپە.

بڕیاردەری لیژنەی ئەمنیی و بەرگریی لە حکومەتی خۆجێی ئەنبار راجیع ئەلعیساویی رۆژی دوشەممە (20 حوزەیران) وتی زیندانەکە لە گەڕەکی نیزالی باشوری فەلوجە دۆزرایەوە.

عیساویی بە مەوتینی وت، "زۆربەی دەستگیرکراوان لە دۆخێکی تەندروستی زۆر خراپدا بوون، بەدەست برسێتیی و تینوێتیەوە تەواو شەکەت بوون."

وتی، "زۆربەیان برانە نەخۆشخانەی مەیدانیی بۆ چارەسەر بەهۆی لاوازی دۆخی تەندروستیی و دەروونییانەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500