ئیدارەی ناوخۆیی نەینەوا خەریکی ئامادەکردنی کەمپی نوێیە بۆ پێشوازییکردن لە ئاوارەی ناوخۆیی کە لە موسڵەوە هەڵدێن لە چاوەڕوانی شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەکاندا، وەك وتەبێژی ئەنجومەنی پارێزگا محەمەد ئەلحەمدانی رۆژی سێشەمە (7 حوزەیران) وتی.
وتی، "بە هاوکاریی وەزارەتی کۆچ و ئاوارەکان و وەزارەتی بەرگریی و لەژێر چاودێریی نەتەوەیەکگرتووەکان و لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سور، نەینەوا دەستی بە بننیاتنانی سێ کەمپی گەورە لەنزیك بە موسڵ کردووە."
بە مەوتینی وت کەمپەکان جێگەی خەڵکێکی زۆریان تێدا دەبێتەوە و هەموو پێداویستییەکانیشیان دابین دەکەن.
وتی، "ئەمە بەشێکە لە ئامادەکاریەکانی حکومەت بۆ گرتنەوەی موسڵ لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)."