هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق روتبە لە پاشماوەکانی داعش پاکدەکاتەوە

وەزارەتی بەرگری رۆژی هەینی (3 حوزەیران) رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێك کرد بۆ پاکردنەوەی روتبە لە رۆژئاوای ئەنبار لە مینی چێنراو و پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) و ئاڵای رەشەکانیان، دوای ئەوەی مانگی رابردوو رزگارکرا.

ئەم وەزارەتە وتی ئەو هەنگاوە ئامانجیەتی رێگەی گەڕانەوە بۆ هاوڵاتیان خۆشبکات.

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە مەوتینی وت: "بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی، نزیکەی 3,000 ئەندامی سوپا و پۆلیس و یەکەکانی نەهێشتنی مین و تەقەمەنی هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ پاکردنەوەی روتبە" لە پاشماەوکانی داعش.

وتیشی: "ئامانج ئەوەیە هاوڵاتیان بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان و بتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان دەستپێبکەنەوە." هەروەها وتی رەنگە ئۆپەراسیۆنەکە دوو مانگ بخایەنێت.

وتی: "ئەولەویەت دراوە بە پاکردنەوەی ماڵەکان، پاشان خوێندنگە و بەڕێوبەرێتییە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500