هه‌واڵه‌كانی عێراق

په‌لامارێک لە سوریا دەیەوێت رێگای کۆمەک بۆ داعش بپچڕێت

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، پێنجشەممە، 2 حوزەیران، هێزەکانی هاوپەیمانان دژ بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە سوریا هەوڵدەدەن تەنگ بەم رێکخراوە هەڵبچنن بە گرتنی رێگا سەرەکییەکانی کۆمەك پێیان.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی ،کە هاوپەیمانێتییەکی عەرەبی و کوردییە، بەردەوامە لە هێرشێکدا بۆ گرتنی شاری ستراتیجیی مەنبیج بە هاوکاری هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان.

بە وتەی رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، چەکدارانی ئەم هێزە رۆژی پێنجشەممە 10 کیلۆمەتر لە دەرەوەی مەنبیج بوون و 20 گوندییان لە دەوروبەری گرت.

سەرۆکی ئەم روانگەیە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "پێکدادانەکان زۆر توندوتیژانەن و داعش بەرگرییەکی زۆر سەخت پیشاندەدات."

مەنبیج کەوتۆتە سەر تەوەری نێوان شاری جەرابلوس لەسەر سنوری تورکیا کە لە ژێر دەستی داعشدایە و شاری رەققە کە مۆڵگەی سەرەکی ئەم گروپەیە لە سوریا.

وەك شیکەرەوەیەک بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت، ئەم تەوەرە رێگای سەرەکی گەیاندنی کۆمەکە بە رەققە و ئەگەر شەڕکەرانی دژ بە داعش مەنبیج بگرن و پاشانیش جەرابلوس، توانای داعش بۆ دەستگەشتن بە کۆمەکی بەردەوام لاوازدەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500