هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

كوژراوانی خێڵی شەعیتات لەلایەن داعشەوە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەردەهێنرێنەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خۆبەخشان و خەڵکی ناوچەکە پاشماوەی قوربانیانی داعش هەڵدەدەنەوە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی تازە دۆزراوە لە دێرەزوور. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکی نۆرس پرێسەوە وەرگیراوە]

خۆبەخشان و خەڵکی ناوچەکە پاشماوەی قوربانیانی داعش هەڵدەدەنەوە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی تازە دۆزراوە لە دێرەزوور. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکی نۆرس پرێسەوە وەرگیراوە]

پاشماوەی 26 قوربانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەرهێنراونەتەوە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور.

قوربانیەکان، كه‌ هەموویان سەربە خێڵی شەعیتاتن، لەکاتی زنجیرەیەك پێکدادانی خوێناویدا کوژران لەگەڵ داعش لە ئابی 2014.

چالاکوانێكی بواری رۆژنامەوانی و ئەندامی خێڵی شەعیتات، سامح عەقیدی بە دیارونای وت لە چاڵێکدا نێژراون لە بیابانەکەی دەرەوەی شارۆچکەی جەممە نزیك بە کێڵگەی نەوتی عومەر.

لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا پاشماوەی ئەو پیاو و لاوانەی تێدابوو کە لەلایەن داعشەوە كوژراون دوای ئەو پێکدادانانەی دروستبوون دوای ئەوەی خێڵەکە راپەڕینی کرد دژی گروپەکە لە بەرامبەر فەرمانڕەوایی خود راگەیەندراویدا بەسەر پارێزگای دێرەزووردا.

پاشماوەی قوربانیانی داعش بە کاروانێك دەگوێزرێنەوە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵەوە لە گۆڕستانی خێڵی شەعیتات لە دێرەزوور. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکی چاوی فوراتەوە وەرگیراوە]

پاشماوەی قوربانیانی داعش بە کاروانێك دەگوێزرێنەوە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵەوە لە گۆڕستانی خێڵی شەعیتات لە دێرەزوور. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکی چاوی فوراتەوە وەرگیراوە]

دانیشتوانی دێرەزوور لە شوێنی گۆڕێکی بەکۆمەڵ گرددەبنەوە کە پاشماوەی پیاوانی كوژراوی خێڵێکی تێدایە لەلایەن داعشەوە نزیك بە کێڵگەی نەوتی عومەر [خاوەنی وێنە: تیڤی حەلەب تودەی]

دانیشتوانی دێرەزوور لە شوێنی گۆڕێکی بەکۆمەڵ گرددەبنەوە کە پاشماوەی پیاوانی كوژراوی خێڵێکی تێدایە لەلایەن داعشەوە نزیك بە کێڵگەی نەوتی عومەر [خاوەنی وێنە: تیڤی حەلەب تودەی]

داعش لە وەڵامدا دەستیکرد بە وێرانکارییەکی کوشندە و 700 پیاوی خێڵی شەعیتاتی کوشت.

عەقیدی وتی دەیان ئەندامی خێڵەکە هێشتا نەدۆزراونەتەوە و لە لیستی کەسە ونبووەکاندان. لەوکاتەوەی داعش کۆنترۆڵی ناوچەکەی کرد، کەس هیچی نەبیستووە لەبارەیانەوە و پاشماوەیان نەدۆزراوەتەوە.

وتی زۆر گۆڕی بەکۆمەڵ بەهەڕەمەکی هەڵکەندرابوون و دۆزینەوەیان کاتی دەوێت، بەهۆی فراوانیی ئه‌و ناوچەیەوە کە پێکدادان تێیدا روویدا.

وتیشی دوای توندوتیژییەکەی 2014، شەڕ لەنێوان داعش و پیاوانی خێڵەکەدا تا 2015 بەردەوامبوو، کە دواتر گروپەکە فەرمانێکی دەکرد بۆ کوشتنی هەموو ئەو پیاوانەی خێڵەکە کە لەسەروو تەمەنی 14 ساڵەوەن و دەستگرتن بەسەر موڵكوماڵیاندا.

هه‌روه‌ها وتی شەعیتات یەکێکە لە گەورەترین خێڵەکانی ناوچەکە و رەتکردنەوەی سەرەتای داعش و راپەڕین دژی گرنگ بوو بۆ شکاندنی وێنای شكستنه‌هێنی گروپەکە.

وتیشی ئەمە کاردانەوەی هەرە تووندوتیژی داعش رووندەکاتەوە کە نزیکەی 1,200 قوربانیی لێکەوتەوە لە 2014 و 2015.

دەستنیشانکردنی پاشماوەکان

چالاکوان جەمیل عەبد بە دیارونای وت بە کارکردن لەگەڵ دەزگای شەهیدانی شەعیتات، تیمی فریاگوزاری دەستبەجێی بەڕێوبەرێتی خۆجێی وێنەی پاشماوەی قوربانیەکانی گرت.

هەروەها ئەو شتومەکانەیان کۆکردەوە کە پێیانبوو.

دواتر پاشماوە و شتومەکە دۆزراوەکانیان بەراورد کرد بەو وێنانەی لەلایەن مەدەنیەکانەوە گیرابوون هەر ماوەیەك دوای كوشتنی قوربانیەکان.

عەبد وتی ئەمە بووە هۆی دەستنیشانکردنی 25 جەستە، بەجۆرێك تەنیا یەك جەستە ماوە بناسرێتەوە.

وتیشی: "هەموو قوربانیەکان لەم شوێنە پیاو و لاوی نێوان تەمەنی 18 و 35 بوون،" لە خێزانەکانی ئەحمەد، جیرو، رەحیم، رەدسە، بەحر، حەبیب، بەلو، حەنوش، سوفی، عوەید و مەحمود.

وتی دەازگای شەهیدان هەماهەنگی لەگەڵ خێزانی قوربانیەکان کرد دوای دەستنیشانکردنیان بۆ گواستنەوەی جەستەکان بۆ گۆڕی تاکەکەسی کە لەلایەن خێزانەکانەوە لە گۆڕستانی شەعیتات ئامادەکرابوون.

دانیشتوان ژیانی خۆیان خستە مەترسیەوە

بەگوێرەی موعتەز عەکیدی، کە دانیشتوویەکی دێرەزوورە، گۆڕەکە لەلایەن ئەندامانی داعشەوە هەڵنەکەندراوە، بەڵکو خەڵکی گوندێکی هاوسێ هەڵیانکەندووە.

وتی چاوەڕێیانکرد تا ئەندامانی داعش دوای كوشتنیان کشانەوە و وێنەی قوربانیەکانیان گرت پێشئەوەی بیاننێژن، بەمەبەستی دەستنیشانکردنیان دواتر لەڕێگەی وێنە گیراوەکانەوە.

عەکیدی وتی: "ئەمەیان کرد لەکاتێکدا دەیانزانی مەترسی زۆری هەیە بۆیان." ئاماژەشیکرد بەو ئاکامانەی دەکرا رووبەڕووی ببنەوە گەر داعش بەم کارەیانی بزانیایە.

وتی پاشماوه‌کانی جلوبەرگی دۆزراوە لە شوێنی گۆڕەکە بەراوردکرا بەو جلوبەرگانەی قوربانیەکان لەبەریاندا بوو کاتێك وێنەیان گیرابوو، کە رێخۆشکەریی کرد بۆ ناسینەوەیان.

وتیشی دوای ئه‌وه‌ی گۆڕەکە دەستنیشانکرا لە 26 تشرینی یەکەم، پرۆسەی دەستنیشانکردنی قوربانیەکان لە چەند رۆژێکی کەمدا تەواوکرا، کە کات و هەوڵی زۆری گه‌ڕانده‌وه‌ و پێویستی نەکرد پشکنینی دی ئێن ئەی بەکاربهێنرێت.

وتی هەرچەندە ئەو زانیارییەی کە به‌دڵنیایی کوڕەکانیان کوژراون ئازاری زۆری خێزانەکانی دا، بەڵام ئەمە سەبورییەکیشی پێ بەخشین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500