تەحریر شام بازرگانی بە ژیانی ئەو مەدەنییانەوە دەکات کە دەخوازن ناوچەی ئیدلیبی سوریا بەجێبهێڵن بە چاودێریکردنیان لە ئاودیوبوونیان لەسەر سنوور بە قاچاخ و پارە لە هەردوولا دەسێنێت؛ ئەوانەی هەوڵدەدەن بپەڕنەوە و قاچاخچیەکانیش، چالاکوانانی ناوخۆی وتیان.
وتیان گروپەکە، هاوپەیمانییەکی تووندڕەو کە زۆربەیان ئەندامانی پێشووی قاعیدەی سەر بە بەرەی نوسڕەن، لانیکەم مانگانە 250,000 دۆلار لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەقاچاخبردن پەیدادەکەن.
چالاکوانێكی ناوخۆ، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت ئەو قاچاخچیانەی مەدەنییەکان دەبەنە نێو خاکی تورکیا لە شاری ئیدلیب و گوند و شارۆچکەکانی دەوروبەر ناسراون.
ئیدلیبی وتی ئهم نێوەندگیرانه ئەو کەسانە کۆدەکەنەوە کە دەخوازن بچنە ئەودیوی سنوور و رادەستی گروپێکی دیکەیان دەکەن کە بە كهنارهكانی پارێزگای ئیدلیبدا دەیانجوڵێنن و لەوێش پارەیان لێدهسهنن. دواتر کەسێک پارەکە دەهێنێتەوە بۆ نوسینگەی سەر سنووری تەحریر شام بۆئەوەی بڕەکەی ئەوان بدەن.
وتیشی نوسینگەی سەر سنوور "لە نێوان 50 دۆلار و 100 دۆلار لە هەر کەسێک" وهردهگرێت و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە سەرکردەی بازنەی قاچاخچێتیەکە زۆرجار چەکداری تەحریر شامە یان پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ یەکێک لە ئەمیرەکانی گروپەکەدا هەیە.
وتی: "بە مانایەکی دیکە، هەموو شتێک بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراوە و لەلایەن تەحریر شامەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەتایبەتی لە ئەمینکردنی رێگاكانی ناو خاکی سوریا و دابینکردنی پێداویستی و خۆراک لە ماڵەکانی نزیک سنوور [بۆ ئەو مەدەنییانەی بە قاچاخ دەڕۆن] تا کاتی گونجاو دێت بۆ پەڕینەوە."
ههروهها وتی تەحریر شام سێ خاڵی پشکنینی جێگیری داناوە لەسەر رێگا سەرەکیەکانی قاچاخچێتی، كه بریتین له خاڵەکانی پشکنینی دۆرییە و زەوف و عەلانی.
ئیدلیبی وتی: "هەرکەسێک هەوڵبدات کاری قاچاخچێتی بکات بەبێ ئەوەی تەحریر شام ئاگاداربکاتەوە ناچارە رێگەیەکی بازنەیی بەکاربهێنێت کە شەش کاتژمێر دهخایهنێت، ئەگەریش بگیرێت، 10,000 دۆلاری لێدەسێندرێت." ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش کە ئەو قاچاخچیانە زۆربەی جارەکان مەدەنییەکان لەسەر سنوور بەجێدەهێڵن و رادەکەن.
گەڕان بەدوای ژیانێکی باشتردا
چالاکوانێکی سوری کە بۆ ماوەیەک دانیشتووی تورکیا بوو پێشئەوەی بگەڕێتەوە سوریا، محەمەد بهیک، وتی چاوی بە چەندان لەو سوریانە کەوتووە کە توانیویانە لە ئیدلیب هەڵبێن و بچنە ناو خاکی تورکیاوه.
بە دیارونای وت: "زۆربەی ئەوانە بە دوای ژیانێکی باشترەوەن، تەنیا لە تورکیاش نیشتەجێ نابن بەڵکو خەونی رۆیشتنیان بۆ ئەوروپا و بەدەستهێنانی مافی پەنابەرێتی هەیە."
بهیک وتی ئەو کەسانەی چاوی پێیانکەوتووە پێیانوتووە بڕەپارەکە لە نێوان 400 بۆ 1,500 دۆلاردایە -- ئەمە جگە لەو بڕەپارەیهی دهدرێت بۆ مانەوە لە نزیک سنوور و ئهوهی دهدرێت به نوسینگەكانی سهر سنووری تەحریر شام.
وتی قاچاخچیەکانیش مەدەنییەکان فریودەدەن تا پارەی زیاتر بدەن بۆئەوەی "بە گەرەنتی" سنوور تێبپەڕێنن.
بهیک وتی ئەوانەی بە قاچاخ چوونەتە نێو خاکی تورکیاوه پشتڕاستیانکردۆتەوە کە تەحریر شام پارەی زیاتر وەردەگرن لە هەر کچ یان ژنێک کە دەیەوێت بە تەنیا خۆی لە سنوور بپەڕێتەوە، بەبێ مەحرەمێک. گروپەکە پیاوێکی وەک مەحرەم لەگەڵدا دەنێرێت.
بە لێکدانی ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەخوازن هەڵبێن لەگەڵ کۆی گشتیی ئەو پارەیەی دەدرێتە تەحریر شام، بهیک مەزەندەی کرد گروپەکە لە یەک مانگدا زیاتر لە 250,000 دۆلار لە ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتی بەدەستبهێنێت.
وتی سەرباری ئەو بڕەپارەیەی گروپەکە لە مەدەنییەکان دەسێنێت، هەروەها بڕێک پارەش لەو پارەیە دەپچڕێت کە لەلایەن قاچاخچیەکانەوە وهردهگیرێت.
بهیک وتی نزیکەی 2,000 کەس لە ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتیدا بەشداربوون، لەنێویاندا، نێوەندگیرەکان، یارمەتیدهران، قاچاخچیەکان، ئەندامانی تەحریر شام و ههندێك مەدهنی كه خزمەتگوزاری لۆجستی پێشکەشدەکەن لە بەرامبەر بڕێک پارەدا لە تەواوی ئەو ناوچانەی گروپەکان چاوەڕێدەکەن تا بپەڕێنەوە.
رۆژنامەوانی سوری، محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت: "سەرچاوە داراییەکانی تەحریر شام بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە لەم مانگانەی دواییدا، بۆیە دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای سەرچاوەی دارایی دیکەدا."
وتی گروپەکە سووتەمەنی و کەرەستەکانی دیکەی قۆرخکردووە و بەشێوەیەکی بەردەوامیش نرخەکانی بەرزدەکاتەوە، سەرباری وهرگرتنی باج و پارەی زەکات.
وتیشی: "گروپەکە بەشێوەیەکی فەرمی داهاتهكانی زیادكردووه به داهاتی بەقاچاخبردنی ئەو مەدەنییانەی دهخوازن ناوچەی ئیدلیب بەجێبهێڵن بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنیەت و ئابورییهوه." ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە به قاچاخبردنی مەدەنییەکان تەنیا سنووردار نییه به ئاودیوكردنیان بۆ ناو خاکی تورکیا، بەڵکو بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رژێمیش.