هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دەستبەسەرکراوانی سوریا لە کەمپی هول ئازاد دەکرێن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لە وێنەیەكدا کە 25 ئاب گیراوە، خەڵکی بەلای خێمەکانی کەمپی هۆلی حەسەکەدا تێده‌په‌ڕن. بەرپرسێکی باڵای کورد لە 5 تشرینی یەکەم وتی هەزاران سوری رێگەی جێهێشتنی کەمپەکەیان پێدەدرێت. [دەلیل سوله‌یمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

لە وێنەیەكدا کە 25 ئاب گیراوە، خەڵکی بەلای خێمەکانی کەمپی هۆلی حەسەکەدا تێده‌په‌ڕن. بەرپرسێکی باڵای کورد لە 5 تشرینی یەکەم وتی هەزاران سوری رێگەی جێهێشتنی کەمپەکەیان پێدەدرێت. [دەلیل سوله‌یمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

کارگێڕیی خۆسەری لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا دووشەممە (5 تشرینی یەکەم) رایگەیاند بەنیازە هاوڵاتیانی سوری لە کەمپی هول لە پارێزگای حەسەکە نەهێڵێت، دوای ئەوەی گه‌رەنتییان لەلایەن سەرکردە خێڵەکیەکانەوە پێدەدرێت.

ئەفسەرێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت ئەم هەنگاوە لەلایەن کەسوکاری ئەوانەی ئازاد دەکرێن پێشوازی لێدەکرێت.

خۆجە وتی سوریەکان زۆرینەی هەرە زۆری نیشتەجێیانی ئەو کەمپەی بیابان پێکدەهێنن، کە هەزاران دەستبەسەری تێدایە لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە، لەنێویاندا خێزان و ژنان بە منداڵانەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ بەگوێرەی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هەماهەنگی مرۆیی، هۆل زیاد لە 60,000 کەسی تێدایە، لەنێویاندا 24,300 هاوڵاتی سوری کە یان دەستبەسەرکراون یان بەهۆی شەڕەوە ئاوارەبوون.

عێراقیەکان زۆرینەی بیانییەکان پێکدەهێنن لە کەمپی هول.

خۆجە وتی کارگێڕیی خۆسەری پێشتر دەیان خێزانی ئازاد کردووه‌ دوای ئەوەی سەرکردە خێڵەکیەکان گه‌رەنتیان پێدابوون.

وتی گه‌رەنتیدەران پشتڕاستی شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ هەموو ئەوانە کردەوە کە ئازاد دەکرێن و بەڵێنی ئەوەیان دا بە گه‌رەنتی ئەوە ئازاد دەکرێن کە هیچ پێشێلکارییەکی پەیوەست بە ئاسایشەوە ئەنجام نادەن.

ئاماژەیکرد بەوەی: "ئازادکردنی پلان بۆ دانراوی سوریەکان لە کەمپەکە هاوشێوەی ئازادکردنەکانی پێشتر دەبێت، بەڵام خێراتر و بەشێوەیەکی فراوانتر روودەدات."

وتی کارگێڕیەکە هیشتا کاردەکات دەربارەی ئەوەی چی لەو کەسانە بکات کە دەیانەوێت بڕۆن بۆ ئەو ناوچانەی لەلایەن تەحریر شام و گروپە تووندڕەوەکانی دیکەوە کۆنترۆڵکراون، چونکە ئەم زیندانیانە هێشتا کەس گه‌رەنتی نەداوە بەرامبەریان.

خۆجە وتی پێشبینی دەکات ئازادکردنیان زیاتری پێبچێت، تا هاوکێشەیەکی شیاو دەدۆزرێتەوە. وتی گرەنتیەکان بەمەبەستی ئەوەن ئەوانەی ئازاد دەکرێن ئایدۆلۆژیای تووندڕەوانه‌ رەتبکەنەوە و خۆیان بەدووربگرن لە پەیوەندیکردن بە خەڵکی تووندڕەوەوە.

کەمکردنەوەی فشار لەسەر هۆل

خۆجە وتی جێهێشتنی هۆل لەلایەن سوریەکانەوە فشاری ئەمنی لەسەر کەمپەکە کەمدەکاتەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاری مرۆیی بۆ ئەوانەی دەمێننەوە باشتردەکات.

قەرەباڵغیی نێو کەمپەکە زۆر کێشە و نائارامی دروستکردووە، کە دروستدەبن بەهۆی کێشەی تاکەکەسی یان ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ژنانی تووندڕەوی داعشلێدان و مامەڵەی خراپ یان ته‌نانه‌ت کوشتن ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی بۆچوونی جیاوازیان لەوان هەیە.

خۆجە وتی بە بۆچوونی ئەو، گەڕانەوەی هەزاران دەستبەسەر بۆلای خێزانەکانیان کاریگەری ئەرێنی دەبێت، لەڕووی دابینکردنی ئارامی و ئاسایشه‌وه‌ لە ناوچەکانی ژێردەستی هەسەدە لە دێرەزوور.

ئاماژەیکرد بەوەی هەندێك ژنی سوری بەهۆی ئایدۆلۆژیای گروپەکەوە بەلاڕێدا برابوون، لەکاتێکدا ئەوانیدی دۆخی واقیعیان قبوڵ کردبوو، هاوسەرگیرییان لەگەڵ ئەندامێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کردبوو، یان پێشتر هاوسەرگیرییان لەگەڵیان هەبووه‌.

وتی زۆریان مەترسیەکی بەرچاویان نییە و وتیشی ئەم هەنگاوە بەر بە هەوڵە بێوچانەکانی هەڵاتن دەگرێت کە زۆرینەیان شکستدەهێنن و ژیانی ئەوانەی هەڵدێن دەخەنە مەترسیەوە.

وتی وەك ئاکامێکی دیکەی ئەم بڕیارە ئەو قاچاخچیانەی هەوڵی قازانج دەدەن لە یارمەتیدانی خەڵك بۆ هەڵاتن لە کەمپەکە سەرچاوەی رزق و رۆزییان لەدەستدەدەن.

پێکدادان لەنێوان داعش و رژێمدا

ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە رایگەیاند كه‌ هاوکات، پێکدادان لە بیابانی سوریا (بادیە) لەنێوان هێزەکانی سەربە رژێم، بەپشتیوانی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا و پاشماوەکانی داعشدا بۆتە هۆی کوشتنی لانیکەم 90 چەکدار لەم مانگەدا.

پێکدادانەکان لە دوو ناوچەی جیاوازی بیابانە بەرفراوانەکە دروستبوون کە دۆڵی عاسی جیادەکاتەوە لە خۆرئاواوە لە دۆڵی فورات لە خۆرهەڵات.

رێكخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ لە بەرەی رژێمدا 41 چەکدار کوژران، لەکاتێکدا 49 تووندڕەویش گیانیان له‌ده‌ست دا.

بەڕێوبەری رێکخراوەکە، رامی عەبدولڕەحمان وتی لانیکەم 10 چەکداری سەربە رژێم و 13 ئەندامی داعش کوژران تەنیا لەماوەی 24 کاتژمێردا.

وتیشی: "داعش هەوڵدەدات بیسەلمێنێت کە هێشتا بەهێزە."

یەکە گەڕۆکەکانی داعش لە بیابانه‌كه‌ی سوریا چالاك ماونەتەوە، لەبەرئەوەی ئەو گروپە تووندڕەوە دوایین خاکی ژێردەستی لە ئازاری ساڵی رابردوودا لەدەست دا.

پێکدادانەکانی ئەیلول لانیکەم 13 چەکداری سەربە رژێمیان تێدا کوژرا و 15 تووندڕەویش، لەکاتێکدا لە سەرەتای تەمموزدا 20 چەکداری سەر بە رژێم و 31 تووندڕەو لە ماوەی دوو رۆژدا کوژران.

لە ئاب، داعش هێرشێکی لە ئەستۆگرت، گوایە لە بیابانەوە ئەنجامیداوە، کە ژەنەراڵێکی روسیای تێدا كوژرا نزیك بە شاری دێرەزوور.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500