هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

یەکەیەکی هەسەدە شانەیەکی 7 ئەندامی داعش ده‌ستگیرده‌كات لە دێرەزوور

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

یەکەیەکی هێزە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات حەوت ئەندامی شانەیەکی داعشیان دەستگیرکرد لە پارێزگای دێرەزووری سوریا. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی راگه‌یاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات]

یەکەیەکی هێزە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات حەوت ئەندامی شانەیەکی داعشیان دەستگیرکرد لە پارێزگای دێرەزووری سوریا. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی راگه‌یاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات]

یەکەیه‌كی هێزە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەندامانی شانەیەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی دەستگیرکرد لە پارێزگای دێرەزوور له‌ خۆرهەڵات، ئەفسەرێکی هەسەدە وتی.

ئەفسەرێكی هەسەدە، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت فەرماندەیی هێزەکانی دژەتیرۆریزمی کوردەکانی سوریا (هات) ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا لە شارۆچکەی شوحەیل.

وتی یەکەکە دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆردا لە تەقەمەنی، بۆمبی دەستکرد، نیشانگری تاکەکەسی، چەکی مامناوەند و ئاربیجی لای ئەندامانی شانەکە.

ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیگرتنیش لەنێو ئامرازە دەستبەسەرگیراوەکاندا بوون.

چەندین مین و بۆمبی دەستکرد و موشەك کە لێرەدا نیشاندراون لای ئەو شانەیەی داعش دەستیان بەسەردا گیرا کە لە دێرەزوور دەستگیرکران. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی راگه‌یاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات]

چەندین مین و بۆمبی دەستکرد و موشەك کە لێرەدا نیشاندراون لای ئەو شانەیەی داعش دەستیان بەسەردا گیرا کە لە دێرەزوور دەستگیرکران. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی راگه‌یاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات]

وایەری مس کە بەکاردەهێنرێن بۆ پێکەوەبەستنەوەی بۆمبەکان لێرەدا نیشاندراون لەگەڵ چەندین ئامێری پەیوەندیگرتن کە هی ئەو شانەیەی داعش بوون کە لە دێرەزوور دەستگیرکران. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی راگه‌یاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات]

خۆجە وتی لەکاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، حەوت ئەندامەکە ددانیاننا بەوەدا كه‌ بەرپرس بوون لە چەند تیرۆرکاری و تەقینەوەیەکی ئەمدواییانە لە دێرەزوور.

وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە هەندێك میتۆدی پەیوەندیگرتنی دەرخست کە ئەندامانی شانەکە بەکاریاندەهێنا و ئاماژەیکرد بەوەی چاوەڕواندەکرێت دۆزینەوەکە کۆمەکی دەستگیرکردنی زیاتری ئەندامانی داعش بکات.

خۆجە وتی لێکۆڵەران زانییان کە هەریەکە لە ئەندامانی شانەکە رۆڵێکی تایبەتیان هەبووە و ئەرکەکان بەگوێرەی پەیکەربەندییەك ئەنجامدراون.

وتیشی: "لەم چەند هەفتەیەی دواییدا، تیمە ئەمنیەکان ئەندامانی زیاد لە 10 شانەی تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە چەندین هێرشیان ئەنجامداوە لە ناوچەی دێرەزوور."

وتی: "بەڵام ئەم گروپە حەوت کەسییە گەورەترینە و زۆرترین زیانی داوە لەڕووی گیانی و موڵکەوە."

وتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان بەردەوامن لە زۆر ناوچە تا شوێنی پاشماوە و شانەکانی داعش بدۆزنەوە، لەنێویاندا شارۆچکەی دەرنەج و دەوروبەری و شارۆچکەی زیبان و لەتوە و دەوروبەریان.

خۆجە وتی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەربەستی زیاتریان بۆ دروستدەبێت بەهۆی خاکه‌ بیابانییه‌كه‌ی ناوچەکەوە، کە تەنراوه‌ بە کەمپەکانی شوانکاران و ماڵی بچوکی پەرشوبڵاو کە پێویستیان بە گەڕانی ورد هەیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500