هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەروەرەدە و خوێندن

خوێندکارانی باکوری سوریا ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکەن دوای داعش

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خوێندنگەکانی رەققە و ناوچە گوندنشینەکانی دەوروبەری چاککرانەوە بۆ نەهێشتنی ئاسەواری شەڕی دژی داعش و رێگەدان بە خوێندکاران تا خوێندنیان لەو ناوچەیە دەستپێبکەنەوە. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی هەسەدە]

خوێندنگەکانی رەققە و ناوچە گوندنشینەکانی دەوروبەری چاککرانەوە بۆ نەهێشتنی ئاسەواری شەڕی دژی داعش و رێگەدان بە خوێندکاران تا خوێندنیان لەو ناوچەیە دەستپێبکەنەوە. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی هەسەدە]

خوێندنگەکان لەو ناوچانەی سوریا کە لەلایەن کارگێڕیی ئۆتۆنۆمیی عەرەبی-کوردییەوە بەڕێوەدەبرێن، پێشوازی ده‌كه‌ن لە خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن دوای تەواوبوونی کاری نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە.

ئەوەی لەمساڵدا بەرچاوبوو دامەزراندنی خوێندنگەیەکی تایبەت بوو بەو منداڵانەی کێشەی بیستن و ئاخاوتنیان هەیە لە شاری رەققە.

بەرپرسێك لە لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە، یوسف محەمەد بە دیارونای وت ژمارەی خوێندکاران لە رەققە و ناوچە گوندنشینەکانی دەوروبەری لەمساڵدا دەگاتە نزیکەی 130,000 خوێندكار.

وتی خوێندکاران بەسەر 322 خوێندنگەدا دابەشکراون دوای تەواوبوونی کاری چاککردنەوە لە دەیان خوێندنگەی زیانبەرکەوتوو لەکاتی شەڕی دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، کە دوو ساڵ لەمەوبەر لەو ناوچەیە دەرکرا.

خوێندکاران خۆیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن تۆماردەکەن لە شاری رەققە. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی هەسەدە]

خوێندکاران خۆیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن تۆماردەکەن لە شاری رەققە. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی هەسەدە]

پەڕاوگەیەك شتومەکی خوێندن دەفرۆشێت لە شاری رەققە و پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و لە کۆتایی ئەیلولدا. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی هەسەدە]

پەڕاوگەیەك شتومەکی خوێندن دەفرۆشێت لە شاری رەققە و پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و لە کۆتایی ئەیلولدا. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی هەسەدە]

وتیشی: "چەند هەنگاوێکی پێویست نراون بۆ دڵنیابوون لەوەی ژمارەی خوێندکاران بۆ هەر پۆلێك لە 25 خوێندکار تێناپەڕێت."

وتی گروپێكی نوێ لە مامۆستایان راهێنانی هاوینەیان پێکراوە دەربارەی فێرکاری له‌ هەموو ئاست و وانەکاندا، کە ژمارەی مامۆستایانی گەیاندە 5,200.

خوێندنگەیەکی نوێ بۆ ئەوانەی کێشەی بیستن و ئاخاوتنیان هەیە

سامیە مستەفا لە لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە وتی ئەوەی لەمساڵدا بەرچاو بوو "تاڕادەیەکی زۆر ته‌واوكردنی خوێندنگەیەکی تایبەت بوو بۆ ئەو منداڵانەی ناوچەکە کە کێشەی بیستن و ئاخاوتنیان هەیە لە تەمەنی نێوان 4 بۆ 16 ساڵیدا".

وتی ئامادەکارییەکان بۆ خوێندنگەکە تەواوکراون -- کە پێشتر خوێندنگەی شەریعە بوو لەکاتی داعشدا -- بۆ وەرگرتنی ئەوپەڕی 250 خوێندکار کە کێشەی بیستن و ئاخاوتنیان هەیە.

مستەفا وتی: "ئەوە تەنیا خوێندنگەیە کە خزمەتگوزاریی لەوشێوەیە لە ناوچەکە پێشکەشدەکات." ئاماژەیکرد بەوەی بەتایبەتی گرنگ بوو بەهۆی ئەو راستیەی گەشتکردن بۆ دیمەشق "بۆ زۆربەی دایك و باوکان سەختە".

وتیشی: "خوێندنگەکە بە هەماهەنگی و هاوکاریی لیژنەی پەروەردە کاردەکات و خوێندکاران کە وانەکانیان تەواودەکەن دەتوانن بەئاسانی بچنە بازاڕی کارەوە یان بگوێزرێنەوە بۆ خوێندنگەی دیکە دوای بەدەستهێنانی شارەزایی پێویست بۆ ئەو مه‌به‌سته‌."

'سووربوون لەسەر خوێندن'

کارگێڕ لە لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنه‌كه‌، غانم فەرەج وتی ئەنجومەنی مەدەنیی شارۆچکەی تەبقە و ناوچە گوندنشینەکانی دەوروبەری، کە زۆر دوورنیە لە رەققەوە، چەند هەنگاوێکی گرتەبەر تا دڵنیابێت لەوەی پرۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە بەڕێوەبچێت.

بە دیارونای وت لیژنەکە "دیالۆگێکی لەگەڵ مامۆستایانی ناوچەکە دەستپێکرد لەڕێگەی کۆڕێکەوە کە رێکیخستبوو بۆ گوێگرتن لە نیگەرانیەکانیان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ساڵی رابردوو رووبەڕوویان ببووەوە تا ئەمساڵ بەسەریاندا زاڵبن".

مامۆستا مەحمود ئەمین وتی هاوکات کەشی گەڕانەوە بۆ خوێندنگە بە شادییەوە لە رەققە و ناوچە گوندنشینەکانی دەوروبەری دروستبۆتەوە.

بە دیارونای وت: "بازاڕەکان جەنجاڵن بە چالاکی لەکاتێکدا کڕیاران شمەکی خوێندنگە دەکڕن لەگەڵ ئەو کاڵایانەی ساڵانی رابردوو تاڕادەیەك بەدەگمەن دەستدەکەوتن لەو پەڕاوگانه‌ی دووباره‌ كراونه‌ته‌وه‌."

وتی: "دایك و باوکان لە هەرکات زیاتر سوورن لەسەر خوێندن، بەهۆی ئەو راستیەی کە دۆخی ئەمنی ئارامبۆتەوە و ئاشتی گەڕاوەتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500