شارەزایانی عێراقی بە دیارونایان وت چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری عێراق کە دراونەتە بەڵێندەرە ئێرانییەکان تەواونەکراون، هەرچەندە هەندێکیان چەندین ساڵە دهستیانكردووه به کاركردن لەسەر ههندێك پڕۆژه.
ئاماژە بۆ ئەو دەرچە یاساییانە دەکەن کە رێگە بە کۆمپانیاکان دەدەن کارەکانیان یان بەشێکی کارەکان بدەنە ئەو بەڵێندەرانەی لەخۆیان بچوکترن کە بە پارەیەکی کەمتر کارەکان دەکەن و هەندێك جاریش کەرەستەی خراپ بەکاردەهێنن.
لە 2008 دا، حکومەتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ABC ئێرانی کرد بۆ دروستکردنی 200 قوتابخانە بە بەکارهێنانی ستراکتۆری ئاسن لە چەندین پارێزگادا، وەك ئەنبار، کە تێچووی 280 ملیار دیناری عێراقییە (235 ملیۆن دۆلار).
بەڵام بهرهوپێشچوونێكی كهم ههیه و پڕۆژەکە هێشتا تەواونەکراوە و هەندێكیش دەڵێن کۆمپانیاکە بەندەکانی گریبەستەکەی پێشێلکردووە.
لهو پڕۆژانهی تری كهرتی گشتی کە دراونەتە کۆمپانیا ئێرانییەکان و دواکەوتوون دروستکردنی یەکەی خانوبەرە و سیستەمی ئاوەڕۆیە لە شارۆچکەی شەترە لە پارێزگای زیقار.
دانیشتووی رەمادی لەیس جەنابی وتی زۆربەی کۆمپانیا ئێرانییەکان "ئامێری زۆری تەکنیکی و دارایی پێویستیان نییە بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانە دەستپێبکەن کە پێیاندراون".
بە دیارونای وت عێراقییەکان باجەکەی دەدەن و خزمهتگوزاریی لاوازیی كهرتی گشتی دەکەوێتە سەر شانی هاوڵاتییان، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كهرتهكانی پەروەردە و شارەوانی و خانووبەرە بهشی زۆری ئهم كێشهیهیان بهركهوتووه.
فشاری میلیشیاكان
دانیشتوویەکی بەغدا کە نەیوست ناوی بێت بە دیارونای وت ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە کورسی پەرلەمانی عێراقیان بردۆتەوە "فشارێكی زۆر دەکەن" بۆئهوەی گرێبەستی پڕۆژەکانی كهرتی گشتی بدرێنە کۆمپانیا ئێرانییەکان.
وتی ئەمە دەکەن بۆئەوەی دڵی ئێران رابگرن و خزمەت بە قازانجەکانی بکەن، وتیشی هەندێك کۆمپانیای ئێرانی "هیچ توانا و شارەزاییەکیان نییە بۆ جێبەجێكردنی ئهو كارهی پێویسته".
لێکۆڵەری کاروباری سیاسی عەبدولقادر نایل ناوی چەند پڕۆژەیەكی هێنا کە پێشتر درابوون بەو کۆمپانیایانەی ئەو ناویبردن بهوهی كه "بەرەی ئابووری سوپای پاسدارانی ئێران"ن.
بە دیارونای وت: "پڕۆژە هەیە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە و قوتابخانە، وەك نەخۆشخانەی نەجەف، کە بناغەکەی یەك دەیە لەمەوبەر دانرا کەچی پڕۆژەکە هێشتا تیشکی خۆری بەخۆوە نەبینیوە".
وتی خەزێنەی گشتی دەوڵەتی عێراق زیانی سەدان ملیۆن دۆلاری لێ کەوتووه و دەرئەنجامی ئەو شێوە خراپبەڕێوەبردنەی پڕۆژەکان.
وتی ئەو کۆمپانیایانە نەك تەنیا دەیانەوێت قازانجی دارایی بکەن لە ئابووری عێراق، گومانیان لێدەکریت هەوڵبدەن کاریگەریشیان هەبێت لەسەر بڕیاردهران.
وتی: "ئەمەش ئەنجامدەدرێت راستەوخۆ بە هاوکاری ئهو میلیشیا عێراقییانهی لەلایەن قاسم سلێمانی فەرماندی هێزی قودسی سوپای پاسدارانەوە سەرپەرشتی دەکرێن."
کاریگەریی لەسەر ئابووری عێراق
نایل وتی عێراقییەکان ئاگادارن لەو کاریگەرییەی کردنەوەی لقی کۆمپانیا پیشەسازییەکانی ئێران دەیانبێت لەسەر ئابووری عێراق.
وتی ئەو کۆمپانیایانەکاڵای ئیرانیان هەڵڕشتۆتە بازاڕی عێراقەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرهەمی ناوخۆ هەیە.
ئابووریناس سەلامە سمەیسم بە دیارونای وت ئێران چالاکانە هەوڵدەدات بۆ پتەوکردنی شوێنپێی ئابووری خۆی لە عێراقدا "بە هەر نرخێك بێت بۆئەوەی خۆی دەرباز بکات لە گەمارۆکانی ئەمریکا و قازانج بكات".
پێشنیاری کرد دەرگاکان واڵابکرێن بۆ کۆمپانیا نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان تا کێبڕکێ بکرێت بۆ پڕۆژەکانی ئاوهدانكردنهوه و گەشەپێدان لەسەر ئاستی "توانا و شارەزایی و شەفافییەت".
وتی: "ئەمەش دەکرێت بەدەستبهێنرێت دوای ئەنجامدانی چاکسازی گەورە و هاندان،" کە گرنگترینیان دابینکردنی ئاسایش و ژینگهیهكی لهباره بۆ وەبەرهێنەران كه بیرۆكراسیهت و گەندەڵی تیانهبێت.