هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

میلیشیاکان پارەدەدەن بە عێراقیەکان تا بەشداریبكه‌ن لە خۆپیشاندان و بۆنەکانی سەر بە ئێراندا

حەسەن عوبێدی لە بەغدا

لاوانی عێراقی بەشداریدەکەن لە خۆپیشاندانێكدا کە لەلایەن حەرەکه‌ت نوجەبای سەر بە ئێرانەوە رێکخراوە لە نەجەف لە 2016. ماوەیەکە ئەم میلیشیایە بەرتیلدەداتە خەڵکی هەژار تا بەشداریبكه‌ن لە بۆنەکانیدا دوای ئەوەی بەشداریكردن لەم چەند مانگەی دواییدا کەمبۆته‌وه‌. [وێنەکە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە]

لاوانی عێراقی بەشداریدەکەن لە خۆپیشاندانێكدا کە لەلایەن حەرەکه‌ت نوجەبای سەر بە ئێرانەوە رێکخراوە لە نەجەف لە 2016. ماوەیەکە ئەم میلیشیایە بەرتیلدەداتە خەڵکی هەژار تا بەشداریبكه‌ن لە بۆنەکانیدا دوای ئەوەی بەشداریكردن لەم چەند مانگەی دواییدا کەمبۆته‌وه‌. [وێنەکە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە]

میلیشیاکانی سەر بە ئێران ماوەیەکە پارەدەدەنە خەڵکی هەژاری عێراقی بۆ بەشدارییکردن لە خۆپیشاندان و بۆنەکانیدا كه‌ پشتگیریده‌كه‌ن لە سیاسەتی دەرەکیی ئێران، بەرپرسان و دانیشتوانی عێراق بە دیارونا دەڵێن.

میلیشیای وەك حەرەکه‌ت نوجەبا، عەسائیب ئەهل حەق و لیوای سەیید شوهەداش بەرتیل دەدەنە دانیشتوانبە خۆراك و زۆرکردن لە هەندێك بەڕێوبەری خوێندنگاکان بۆ ناردنی خوێندکارانیان تا بەشداریبکەن لە بۆنەکانی سەر بە ئێراندا، به‌رپرسان وتیان.

بەرپرسێك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە دیارونای وت بە کەمبوونەوەی بەشداریكردن لە چەند مانگی رابردوودا، میلیشیاکان پەنایان بردۆتە بەر بەرتیلدان بە عێراقیەکان لە ناوچە هەژارەکانی بەغدا و بەسرە و نەجەف.

ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشكرابکرێت وتی: "بەمدواییانە سێ بۆنە لە بەغدا لەلایەن میلیشیاکانەوە رێکخراون، یه‌كێكی دیکە لە نەجەف و دووان لە بەسرە کە دانیشتوانی هەژار پارەیان پێدرا بۆ بەشدارییکردن."

وتی بۆنەکان خۆپیشاندانی رۆژی قودسیان تێدابوو، کە هەموو ساڵێك لەلایەن رژێمی ئێرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت لەو وڵاتانەدا کە ئێران هه‌ژمونی هەیە تێیاندا و هەموو ساڵێك لە 31 ئایار بەڕێوەدەچێت.

هەروەها خۆپیشاندانیان تێدابوو دژی سزا سەپێنراوه‌كان بەسەر ئێراندا؛ خۆپیشاندانێکی دیکە کە داوای دەکرد رێگە بە سعودیە نەدرێت کونسوڵخانە لە نەجەف بکاتەوە و بەمدواییانەش وتارێك لەلایەن قەیس خەزعەلی، فەرماندەی عەسائیب ئەهل حەقەوە.

بەرپرسەکە وتی: "زیاد لە 70 لە سەدی بەشداران [لەم سێ بۆنەیەدا] یان پارە یان ژەمێکیان پێدرابوو."

'خەڵك گۆڕاون'

ئەندامی بزوتنەوەی مەدەنی عێراقی، ئەحمەد عەباس تائی وتی میلیشیاکان بەشێوەیەکی گشتی خوێندکاران بەکاردەهێنن وەك جەماوەر لە بۆنەکانیاندا، "بەڵام لەبەرئەوەی خوێندنگەکان داخراون بەهۆی هاوینەوە، لەجیاتی ئەوە پەنادەبەنە بەر پارەدان بە خەڵك بۆ بەشداریکردن لە بۆنەکانیاندا".

بە دیارونای وت حکومەت دەبێت ئەم کێشەیە چارەسەربکات چونکە میلیشیاکان "پێویستی دارایی هەژاران دەقۆزنەوە، لە چالاکی سیاسیی مەترسیداریانەوە دەگلێنن، راستیەکان پێچەوانە دەکەنەوە و خەڵکی چەواشە دەکەن".

رۆژنامەنوسی عێراقی، بەراع شەممەری وتی ئەم کردەیە نوێ نیە، بەڵام سنورداربوو بۆ ماوەی هەڵبژاردنەکان کاتێك پارتە سیاسییەکان پارە دەدەنە خەڵك بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و بۆنەکاندا.

بە دیارونای وت: "بەڵام گروپە چەکدارەکان لەئێستادا ناچاردەبن بۆ پەنابردنە بەر ئەم تاکتیکە لەکاتێکدا هەوڵی گەورەکردنی قەبارەی بەشداران دەدەن لە بنکەکانیاندا و ژمارەی ئەو کەسانەی وەڵامی بانگەواز و بۆنەکانیان دەدەنەوە."

وتی خەڵك گۆڕاون و ئەم خۆپیشاندان و بۆنانە چیتر سەرنجیان راناکێشن و هاوڵاتیان بەشداریی بەرچاویان نیە. "بەپێچەوانەوە، هاوڵاتیان میلیشیاکان بە چەتەگه‌ری تۆمەتباردەکەنو بە تێکدانی کاروكاسبیه‌كانشیان."

شەممەری وتی لەبەرئەوە، میلیشیاکان دەبێت نزیکەی بڕی 10,000 دیناری عێراقی (8 دۆلار) بدەنە هەر خۆپیشاندەرێك یان ژەمێك بەخۆڕایی دابەشبکەن لەکاتی خۆپیشاندان یان بۆنەکاندا.

وتی: "لە رابردوودا، هەستی تائیفی بەس بوو تا خەڵك بەشداری بکەن، بەڵام ئەم شتانە چیتر قایلکەرنین بۆ خەڵك و بێزارن لە میلیشیاکان و دروشمەکانیان، لەکاتێکدا وڵاتەکە پێویستی بە خزمەتگوزاری و ئاسایش و یەکسانی هه‌یە."

'جەماوەرێتییه‌كی کەم'

پسپۆڕ لە کاروباری عێراقدا، عەلی غالیب وتی ئەم گروپانە چیتر لەسەر شەقامەکاندا گردبوونەوە و رێپێوان ناکەن، بەتایبەت لە باشوری عێراق.

بە دیارونای وت ئەم میلیشیانە دەیانەوێت عێراقیەکان تێوەبگلێنن لەو کێشانەوه‌ كه‌ هیچ پەیوەندییان پێوه‌ی نیه‌ و په‌یوه‌ندییان بە سیاسەتی دەرەکی ئێرانەوە هه‌یه‌.

وتی عێراقییەکان سەرکردەكانی ئەم میلیشیانە و كه‌سوكاره‌كانیان وادەبینن کە لە خۆشگوزەرانیدا دەژین، "لەکاتێکدا ئەوان داوایان لێدەکرێت گیانیان بکەنە قوربانی".

غالب وتی جەماوەرێتی میلیشیاکان کەمە "هەربۆیەش پارە بەکاردەهێنن بۆ قایلکردنی هەژاران و کەمدەرامەتان [بۆ پشتیوانیکردنیان]" و وتیشی قۆستنەوەی خەڵکی کەمدەرامەت بێڕەوشتییە.

محەمەد جەبار، 59، چاککەرەوەیەکی ئه‌و هیتەرانه‌ی بە سوتەمەنی کارده‌كه‌ن کە لە گه‌ڕه‌كی شاری سەدر لە خۆرهەڵاتی بەغدا دەژی، وتی بەمدواییانە 10,000 دیناری عێراقیی وەرگرتووە بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانێكدا لە بەغدا.

جابر بە دیارونای وت كه‌سانی دی لە گروپەکەیدا بریتیبوون له‌ "حاجی رەزا" کە لە کەرتی ئاوەڕۆدا کاردەکات، لەگەڵ ئوم محەمەد کە بژێوی بۆ منداڵانی کوڕە سەربازە شەهیدەکەی دابیندەکات بە فرۆشتنی جگەرە لەسەر شەقامەکان.

وتی: "نەمزانی خۆپیشاندانەکە بۆچیە. زۆربەی خەڵك سواری پاسێك بووبوون و پیاوێكی لێبوو بە جلی سەربازییەوە پارەی دەدایە یەك بە یەکمان."

جابر وتی: "هەڕەشەی ئەوەی کرد کە دەزانن گەر یەکێکمان پێش تەواوبوونی خۆپیشاندانەکە بڕوات و پارەكه‌ش دەسەننەوە لە هەر کەسێك کە جێیبهێڵێت."

وتیشی: "دواتر کە گەیشتمە ئەوێ زانیم کە خۆپیشاندانەکە بۆ ناڕەزایی بوو دژی شه‌ڕ له‌دژی ئێران و بۆ ستایشکردنی وڵاتەکە و پشتیوانیکردن بوو لە سیاسەتەکانی."

هه‌روه‌ها وتی: "راشکاوانە بڵێم، هەر نەمدەزانی هەڕەشە لەسەر ئێران هەیە یان شه‌ڕ بەڕێوەیە تا بەشداریمكرد له‌و خۆپیشاندانەدا و هەمان شتیش راستە بۆ ئەوانیدی کە سواری پاسەکە بووبوون لەگەڵ من."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

تكایه‌، پێوویستم به‌ ئه‌نجامی ناڕه‌زاییه‌كانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سێ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی نیوه‌ی ساڵی ٢٠١٩، خولی یه‌كه‌م و دووه‌می كه‌رخ.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌