http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/06/18/feature-02

×
×

ئاساییش |

16 چەکداری داعش دەکوژرێن لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیماناندا لە باشوری نەینەوا

خالید تائی

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە

سەربازێکی عێراقی دەڕوانێتە ‌هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له‌ تشرینی دووەمی پاردا کە لە بنکەیەکی داعش دەدات لە چیاکانی عەتشانە لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا]

شانزە چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژران دوای ئەوەی بنکەکەیان لە پارێزگای نەینەوا هێرشێکی ئاسمانیی کرایە سەر لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، وەزارەتی بەرگری عێراق سێشەممە (18 حوزەیران) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەته‌كه‌، عەمید تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت: "راپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاماژەیان کرد بەوەی تونێلێکی نهێنی لە ناوچەی وادی قەساب لە باشوری پارێزگای نەینەوا هەیە کە گروپێك سەرکردەی باڵای داعشی تێدایە."

خەفاجی وتی: "دوای شیکارکردنی زانیارییەکە و پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەواوە، هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان هێرشێکی سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا بۆ سەر پێگەکە و تێکیانشکاند."

وتی ‌هێرشەکە 16 چەکداری کوشت، هەندێکیان ناسراونەتەوە، لەکاتێکدا کارکردن بەردەوامە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەوانی دی.

وتی چەکدارەکان "سەرکردەی مەترسیداری رێکخراوەکە بوون" و وتیشی هێرشەکە "پلانەکانیانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی دژی هاوڵاتیان لە نەینەوا و پارێزگاکانی دراوسێی".

خەفاجی وتی هێرشەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر ئه‌و توانای هێرشکردنه‌ی گروپەکە ماوێتی.

وتیشی: "یەکێكە لە گرنگترین هێرشەکان، كه‌ تایبەتمەندییه‌كه‌ی له‌ ورده‌كاری و خافڵگیرییه‌كه‌یدا بوو."

خەفاجی جەختیکردەوە لەوەی: "لەڕێگەی سەرچاوەکانی خۆمانەوە بەدوایانەوەین و چاودێریی جوڵەکانیان دەکەین و کاتی دروست هەڵدەبژێرین بۆ هێرشکردنە سەریان. ئێمە کۆنترۆڵی دۆخەکەمان کردووە، نەك ئەوان."

پەیوەندیی متمانە لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکە

هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان شوێن چەکداران دەکەون لە چەندین ناوچەو ژمارەیەکی زۆریان لێ کوشتوون و حەشارگەکانیان تێکشکاندوون لە بیابانی نەینەوا و دۆڵەکانی بیابانه‌كه‌ لە خۆرئاوای ئەنبار و چیاکانی حەمرین، خه‌فاجی وتی.

هەموو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی عێراق و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراون.

خەفاجی وتی هەروەها پێویستی هه‌یه‌ به‌ زیادکردنی هەماهەنگی لەنێوان هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی ناوچەکە و سەرکردەی خێڵەکان و ریشسپییەکاندا لەو ناوچانەی کە پاشماوەکانی داعش تێیاندا هەوڵی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانیان دەدەن.

وتیشی سەرەکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی، كه‌ فەرماندەی هێزە چەکدارەکانیشه‌، فه‌رمانیداوه‌ به‌ وه‌زاره‌ته‌كانی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و تەواوی دەزگا ئەمنییەکان تا کاربکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندیی باش و متمانه‌ لەگەڵ خەڵکی ناوچەکان.

خەفاجی وتی: "ئەم پەیوەندییانە بناغەی کاری ئێمەن، کە بەبێ ئەوە ناتوانین هیچ دەستکەوتێکی ئەمنی بەدەستبهێنین."

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە
ئەم بابەتەت بەدڵە؟
27
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha