هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ئەمریکا ملیۆنێك دۆلار دەبەخشێت بەرامبەر زانیاری دەربارەی حەمزە بن لادن

سەلام تایمز

حەمزە بن لادن و باوکی مردووی، ئوسامە، لەم وێنەیەدا دەردەکەون کە بەرواری لەسەر نیە. [فایل]

حەمزە بن لادن و باوکی مردووی، ئوسامە، لەم وێنەیەدا دەردەکەون کە بەرواری لەسەر نیە. [فایل]

ئەمریکا ملیۆنێك دۆلار ده‌كاته‌ خه‌ڵات بەرامبەر زانیارییه‌ك کە سەربکێشێت بۆ بە دادگایی گەیاندنی حه‌مزه‌ بن لادن، کوڕی سەرکردەی مردووی قاعیدە ئوسامە بن لادن.

گەر زانیاریت لایە، تکایە پەیوەندیبکە بە نزیکترین باڵیۆزخانە یان کونسوڵخانەی ئەمریکاوە، یان ئیمەیل بکە بۆ[email protected]یان سەردانی ماڵپەڕی خه‌ڵات بۆ دادپەروەری بکە.

وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند كه‌ حەمزەی 30 ساڵ وەك سەرکردەیه‌ك سه‌رهه‌ڵده‌دات لە رێکخراوی قاعیدەدا.

ئەو لەسەر ئینتەرنێت پەیامی دەنگی و ڤیدیۆیی بڵاوکردۆتەوە و داوا لە شوێنکەوتوانی دەکات هێرشبکەنە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانە خۆرئاواییەکانی و هەڕەشەی هێرشی دژی ئەمریکا و تۆڵەکردنەوەی کوشتنی باوکی کرد لە ئایاری 2011 لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئەمریکاوە.

حەمزە کچەکەی محەمەد عەتای مارەکرد، ئه‌و فڕۆکەرفێنه‌ی پێشەنگی قاعیدە لە هێرشە تیرۆریستییە ئاسمانیەکانی ئەیلولی 2001 بۆ سەر ئەمریکا کە نزیکەی 3,000 کەسی کوشت و زیاد لە 6,000 کەسی بریندارکرد.

ئوسامە بن لادن حەمزەی گەورەدەکرد تا رۆژێك جێگەی خۆی بگرێته‌وه‌، بەگوێرەی نامەکانی ئوسامە کە لە ئابوتئابادی پاکستان دەستیان بەسەردا گیرا، لەو بینایەی تیایدا کوژرا.

حەمزە لەکوێیە؟

شوێنی حەمزە چەند ساڵە جێی لێکدانەوەیە بەجۆرێك دەڵێن لە پاکستان، ئەفغانستان، سوریا، یان لە ئێرانه‌ لەژێر مانەوەی ناچارییدا له‌ماڵه‌وه‌.

وادیارە ساڵانێکی زۆری لە ئێران بەسەربردووە لەگەڵ دایکیدا، سەرەڕای رەتکردنەوەی مەزهەبی شیعەی ئیسلام لەلایەن قاعیدەوە کە لەو وڵاتە باڵاده‌سته‌.

هەندێك لە چاودێران دەڵێن رژێمی تاران ئەوی لەژێر ناچاریدا له‌ماڵه‌وه‌ داناوە وەك فشارێك بۆ سەر سعودیە و قاعیدەش، تا چەکدارە سوننەکان پەشیمانبکاتەوە لە هێرشکردن.

بەڵام چاودێرانی دی دەڵێن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ قاعیدە هەیە، بەڵگەش ئەوەیە كه‌ ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی قاعیدە لەوێن و هەڵاتوون لە کاربەدەستانی جیهان.

ساڵی رابردوو یەکێك لە زڕبراکانی حەمزە بن لادن بە رۆژنامەی گاردیانی له‌ لەندەن وتبوو كه‌ شوێنی حەمزە نازانرێت بەڵام دەکرێت حەمزە لە ئەفغانستان بێت.

لە چەند ساڵی رابردوودا، قاعیدە له‌ په‌له‌قاژێدا بووه‌ تا لەبەرچاوی خەڵك گرنگ بمێنێتەوە.

لە حه‌ڤده‌هەمین ساڵیادی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ردا (11/9)، رێکخراوەکە پەنایبرد بۆ بەیاننامەیەکی جەماوەری کە بەرپرسیارێتی خۆی دووپاتکردەوە له‌و تاوانكارییه‌ و هێرشیکردە سەر هەموو ئەوانەی پێیان وانیە ئه‌وه‌ راست بێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

خه‌وارج!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ده‌سخۆش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌