هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هه‌وادارانی پاسداران رێگریده‌كه‌ن له‌ گواستنەوەکەی قونەیترە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

وێنەیەك لەلایەن گوێزراوەیەکی قونەیترەوە گیراوە كه‌ دەریدەخات چه‌كدارێك له‌ته‌نیشت کاروانێكه‌وه‌ راوه‌ستاوه‌ كه‌ دەبوو بەرەو پارێزگای ئیدلیب بچێت لە باکوری سوریا، به‌ڵام له‌ حومس راوه‌ستێنراوه‌. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

وێنەیەك لەلایەن گوێزراوەیەکی قونەیترەوە گیراوە كه‌ دەریدەخات چه‌كدارێك له‌ته‌نیشت کاروانێكه‌وه‌ راوه‌ستاوه‌ كه‌ دەبوو بەرەو پارێزگای ئیدلیب بچێت لە باکوری سوریا، به‌ڵام له‌ حومس راوه‌ستێنراوه‌. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

دوو کاروانی گوێزراوەکان لە پارێزگاکانی قونەیترە و دەرعای باشور وەستێنران لەلایەن چەکدارانی سەربە رژێم و پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێشئەوەی رێگەیان پێبدرێت بەردەوامبن لە گەشتەکەیان بەرەو باکور، چالاکوانێکی ناوچەکە دووشەممە (23 تەمموز) وتی.

ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران لە ناوچەی حومس هەوڵیاندا گواستنەوەی ئەو خەڵکە مەدەنی و چەکدارانە لە ناوچەی قونەیترەوە بوەستێنن کە دژی رێکەوتنی ئاشتەوایی بوون لەگەڵ رژێم و بڕیاریاندابوو بەرەو باکوری سوریا برۆن.

چەکدارەکان بۆ زیاد لە 12 كاتژمێر پاسەکانیان وەستاند پێشئەوەی رێیان پێبدرێت بڕۆن، دوای دەستێوەردانی راستەوخۆی دانوستانکاران.

چالاکوان فەیسەڵ ئەحمەد بە دیارونای وت: "چەکدارانی میلیشیاکانی سەربە پاسداران لە چەندین ناوچەی پارێزگای حومس ئەو پاسانەیان وەستاند کە سورییەکانیان لە پارێزگاکانی قونەیترە و دەرعاوە بەرەو باکور دەگواستەوە."

چاكدارانی ئۆپۆزسیۆن لە یەکەم کاروانی گوێزراوەکانی قونەیترە لە باکوری سوریا دادەبەزن. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

چاكدارانی ئۆپۆزسیۆن لە یەکەم کاروانی گوێزراوەکانی قونەیترە لە باکوری سوریا دادەبەزن. [خاوەنی وێنە: فەیسەڵ ئەحمەد]

وتی: "کاروانێکی دەرعایان ناچارکرد بەرەو دەروازەی باشوری پارێزگای حومس بڕوات، کە لەوێ کاروانێکی دیکەی قونەیترە وەستێنرابوو."

وتیشی هەردوو کاروانەکە لەژێر پاسەوانیی توندی چەکدارانەکاندا بوون.

ئەحمەد وتی بەگوێرەی شایەتحاڵەکانی رووداوەکە، "چەکدارەکان لە هەردوو بەری پاسەکان وەستابوون لە ئاماده‌باشیدا بۆ شەڕ و گەشتیارانیان ناچاركرد بە دابەزین".

چەکدارەکان باجێکیان لەسەر شان بوو بە دروشمی حیزبوڵا و دروشمی عەسایب ئەهل حەقەوە.

کاروانەکان دەگەنە باکور

ئەحمەد وتی پاسەکان بۆ 12 كاتژمێر وەستێنران و دوای دانوستان لەنێوان چەکداران و دانوستانکارانی نوێنەری رژێمی سوریا و روسیا رێگەیان پێدرا بڕۆن.

ئەمە دووەمین کاروانە ناوچەی قونەیترە-دەرعا جێبهێڵێت لە هەفتەی رابردووەوە کاتێك رێکەوتنی نێوان لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و رژێم چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەحمەد وتی کاروانەکە لە نزیکەی 3,000 کەس پێکهاتووە، لەنێویاندا مەدەنی و ئەندامانی ئۆپۆزیسۆن و ژن و منداڵ.

یەکەمین کاروانی قونەیترەکە نزیکەی 2,800 کەس بوون، ئێوارەی شەممە گەیشتنە باکوری سوریا، وتیشی.

وەك بەشێك لە رێککەوتنەکە، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار چەکە قورس و مامناوەندییەکانیان رادەستکرد بەرامبەر رۆیشتنی ئەو کەسانەی رێککەوتنەکەیان رەتکردەوە بە شمەك و چەکی خۆیانەوە.

هەروەها بەپێی رێککەوتنەکە، دۆخی ئەو کەسانەی لەلایەن رژێمەوە داواکراوبوون چارەسەرکرا و داواكاریی په‌یوه‌ندیكردن به‌ سوپاوه‌ له‌و كه‌سانه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌یانگرێته‌وه‌، دواخرا بۆ ماوەی ساڵێكی ته‌واو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500