هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

نەینەوا قەرەبووی ئەوانە دەکاتەوە كه‌ بەهۆی داعشەوە زیان بەر موڵکوماڵیان کەوتوە

خالید تائی

لەم وێنەیەدا کە 28 تەمموز لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە کارمەندێکی حکومەت ئاوارەکانی موسڵ تۆماردەکات تا بتوانن کۆمەك وەربگرن. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران]

لەم وێنەیەدا کە 28 تەمموز لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە کارمەندێکی حکومەت ئاوارەکانی موسڵ تۆماردەکات تا بتوانن کۆمەك وەربگرن. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران]

حکومەتی خۆجێی پارێزگای نەینەوا دووشەممە (5 ئازار) دەستیکرد بە قەرەبووکردنەوەی دارایی ئەو خەڵکەی موڵکوماڵیان لە ئەنجامی کردەوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا زیانی بەرکەوتووە.

راوێژکاری پارێزگاری نەینەوا دکتۆر دورەید حیکمەت وتی ئەمە یەکەم خولی قەرەبووەکان بوو کە بەخشرا لەوکاتەوەی نەینەوا لەده‌ست داعش رزگارکرا لە ئابی رابردوودا.

حیکمەت بە دیارونای وت دوای تەواوبوونی شەڕی رزگارکردن، حکومەتی خۆجێی "بە هەزاران داواکاریی لە هاوڵاتیانی پارێزگاکەوە بەدەستگەیشت کە ماڵ و ئۆتۆمبیل و موڵكه‌کانیان زیانی پێگەیشتبوو به‌هۆی تیرۆرزمەوە".

وتی پارێزگاکە چه‌ند تیمه‌كی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لەم داواکارییانە و ئاماژەشیکرد بەوەی کارەکە روپێوی مەیدانی و خەمڵاندنی زیانەکانی له‌خۆگرتووه‌ لەگەڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئەو بڕە پارەیەی پێویستە تەرخانبکرێت.

وتی ئەم لیژنانە "تائێستا یەکەم وه‌جبه‌ی داواکارییان تەواوکردووە بۆ 1,850 کەس"، کە دووشەممە (5 ئازار) قەرەبووی مادییان بەدەستگەیشت.

وتیشی داواکاران خەڵکی "هەموو شارەکانی پارێزگاکەن، بەبێ جیاوازی" و هیوای خواست بەوەی خولی دیکەی قەرەبوو بەمزوانە بەدوایدابێت بە ژمارەیەکی زیاترەوە لە سوودمەندان.

وتی هاوکات، تیمە تایبەتمەندەکان کاردەکەن "بەخێرایی و شیاوی بۆ خۆلادان لە دواکەوتن لە دابینكردنی قه‌ره‌بووه‌كان بۆ هاوڵاتیە زیانبەرکەوتوەکان".

میکانیزمه‌كانی قەرەبووكردنه‌وه‌

حیکمەت وتی میکانیزمه‌كانی قەرەبووكردنه‌وه‌ "خەمڵاندنی بەهای تەواوی زیانەکان و پێدانی نیوەی پارە لەخۆدەگرێت بۆ ئەوانەی پێویستیانە بە چەکی باوەڕپێکراوی بانکەوە، لەکاتێکدا ئەو بەرپرسیارە لە نیوەکەی دیکەی".

ئەم میکانیزمە لە ساڵانی پێش هێرشەکەی 2014ی داعشدا بەکاردەهات لە نەینەوا بۆ حاڵەتی زیان کە بەهۆی بۆمب و هێرشی تیرۆریستیەوە ده‌هاتنه‌كاته‌وه‌.

وتی "هیچ ئامارێك نیە بۆ بڕی ئه‌و قەرەبووانه‌ی به‌خشراون" و روونیکردەوە كه‌ "كه‌وتۆته‌سه‌ر قه‌واره‌ و جۆری زیانەکە، کە لە كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت".

حیکمەت جەختیکردەوە لە گرنگی پارەی قەرەبوو كه‌ له‌قه‌ڵه‌میدا بە "بەشێکی گرنگ لە هەوڵەکانی بنیاتنانی بناغەی سەقامگیری لە پارێزگاکە لە سه‌رده‌می دوای تیرۆریزمدا".

وتیشی داعش "وێرانه‌ی هێناوە بۆ هەموو بەشەکانی پارێزگاکە و ئێستا کاتی قەرەبووکردنەوە هاتووە بۆ هەموو ئەوانەی زیانیان بەرکەوتوە و یارمەتییان بدرێت له‌ بنیاتنانەوەی ماڵ و دوکان و سەرچاوەکانی ژیانیاندا".

وتی ئەو قەرەبووە یارمەتی کەمکردنەوەی باری کێشەکانیان دەدات و هانی خەڵکەکە دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی و تەرکیزخستنیانه‌ سەر داهاتوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

12 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

نایابه‌!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

سڵاو، من دانیشتوویه‌كی ده‌شتی نه‌ینه‌وام. ماڵ و فرۆشگه‌كه‌م له‌لایه‌ن "ده‌وڵاتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ تاڵانكرا.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

من لە 2006ەوە بەهۆی تیرۆرەوە زیانم لێكه‌وتووه‌. تاکو ئێستا هیچ قەرەبوویەکم وەرنەگرتووە. سوێند دەخۆم بە خودا کە هەر جارێك داواکاری پێشکەش دەکەم، دوای ماوەیەك دەڵێن ونیان کردووە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ماڵەکەم بەسەختی زیانی بەرکەوت لەکاتی ئازادکردندا. کەلوپەلی ناو ماڵ و كه‌ره‌سه‌كانی تریش زیانیان بەرکەوت. ناو تۆمارکردن لە کوێ دەکرێت؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ماڵه‌كه‌ی من بەسەختی زیانی بەرکەوت. وێنە و ڤیدیۆم هەیە. تکایە وەڵامم بدەنه‌وە. لەکوێ دەتوانم خۆم تۆماربکەم بۆ قەرەبوو؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

من زیانمه‌ند بووم. لە 2014 موسڵم بەجێهێشت بەرەو دهۆك. خانوەکەم زیانی پێگەیشتووە و پارەکانمم لەدەستچووە و هیچ شتێك له‌ ماڵه‌كه‌مدا نەماوە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

سڵاوت لێبێت! خانوەکەم لەلایەن ئەندامانی داعشەوە زیانی پێگه‌ینرا کە بەتەواوی سوتاندیان.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئۆتۆمبێلێك سوتا و یەکێکیش دەستیبەسەردا گیرا. خانوەکە و کەلوپەلەکانیشی سوتان.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

سڵاوتان لێبێت! خودا بتانپارێزێت بۆ ئەم هەوڵانە! من لەلایەن گروپەکەوە دەستبەسەرکرام و ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر تەلەفۆن و لاپتۆپەکەمدا. بەسەختی ئەشکەنجەدرام و خرامه‌ژێر کێشەی دەروونی سەخته‌وه‌ بۆ 45 رۆژ. بەڵگەم هەیە بۆ ئەمە. ئایا ئه‌و ره‌وشانه‌ من ده‌گرێته‌وه‌؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

من کارمەندێکم لە فەرمانگەی تەندروستی نەینەوا. من ماڵەکەم بەجێهێشت به‌ره‌و موسڵ کاتێك رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هێرشیکردە سەر شارۆچكه‌كه‌. گروپە تاوانکارەکە دەستیانگرت بەسەر موڵكوماڵ و کەلوپەل و دوکانەکەمدا. زیانەکانم بە 6,000 دۆلار دەخەمڵێنرێت جگە لەو بڕە پارەیەی خەرجم کرد تا گەیشتمە هەولێر. تکایە بەشێکی کەمی قەرەبووی زیانەکانم پێبدەن. زۆر سوپاس.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

من یەکێکم لەوانەی زیانیان بەرکەوتووە (خانو و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانم). ئێمە لە عەیازیە دەژین لە تەلەعفەر.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئێمە ماڵمان لە ناوچە کۆنەكه‌یه‌. تکایە زیانەکان چاکبکەنەوە. سوپاس. له‌ئێستادا ئێمە لەبەشی لای چەپین و کرێش زۆر به‌رزه‌. ئێمە داوای بنیاتنانەوە دەکەین بۆئەوەی بتوانین بگەڕێینەوە ماڵه‌كانمان.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌