رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دهستیكردووه به کەمپینێکی توند بۆ کەمبایەخکردنی سوپای عێراق به بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ساختە كه گوایە سەربازەکان تاوان لە موسڵ ئەنجامدەدەن، بەرپرسانی عێراق وتیان.
بهرپرسهكان بە دیارونایان وت دوایین ههڵمهتی پروپاگەندەی گروپەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تەشەنەیکرد لەدەستپێکی شەڕەوە بۆ موسڵ.
بەڵام بڵاوکردنەوەی ساختەکاری دەمێکە شێوازی سەرەکیی کارکردنی گروپەکە بووە.
لە بەیاننامەیەکی 19 کانونی یەکەمدا، حکومەتی عێراق داعشی تۆمەتبارکرد بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کۆن و ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ هەڵگیرساندنی دووبەرەکی.
لە 12 ئازاردا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەیاننامەیەکی هاوشێوەی بڵاوکردەوە کە پشتڕاستیدەکردەوە داعش ڤیدیۆی ساختەی بەرهەمهێناوە و لەسەر ئینتەرنێت بڵاویکردوونەتەوە بۆ بەلاڕێدابردنی خەڵك تا باوەڕبکەن بەوەی هێزە عێراقیەکان پێشێلکاری ئەنجامدەدەن.
ڤیدیۆکان بەگشتی لەسەر مۆبایل و لە شوێنی نەزانراو گیراون و وێنە و تایبەتمەندیی ئەنجامدەران بەتەواوی دیارنین.
عەمیدی بەشی میدیای زانکۆی بەغدا هاشم حەسەن تەمیمی وتی هەرچەندە وادەردەکەوێت پیشەیی نەبن، داعش ئەو کلیپانە بهشێوهیهكی پیشهییانه دروستدەکات تا وادەربکەوێت راستەقینەن.
تهمیمی بە دیارونای وت: "لەڕێی میدیای دیجیتاڵییەوە بڵاودەکرێنەوە تا زوو بڵاوببنەوە." وتیشی بە بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست، داعش مەبەستێتی "زیان لە ناوبانگی هێزە ئەمنیەکان بدات لەگەڵ ئەو سەرکەوتنانەی کە بەدەستیانهێناوە".
وتی داعش دەیەوێت گومان دروستبکات لەسەر پیشەوەریی هێزە چەکدارەکان و ئاراستەی رای گشتی بگۆڕێت و وتیشی کە هەوڵدەدات "ترس بچێنێت لەنێو خەڵکی شارە ئازادکراوەکاندا و متمانەی خەڵك بە هێزە حکومییەکان لاوازبکات".
ههروهها وتی ئەو پەیامە گومڕاكهرانه بەتایبەتی لەو ناوچانە جێی نیگەرانین کە هێشتا رزگارنەکراون و جەختیکردەوە لە پێویستیی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی ناڕاستیی ئەو ڤیدیۆیانە و تکای لە خەڵك کرد حسابیان بۆ نەکەن.
چاودێرییەکی توندتر پێویستە
پەرلەمانتاری عێراقی سروە عەبدولواحید کە ئەندامی لیژنەی پەرلەمانیی کلتوورە وتی: "وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەسەڵاتی نیشتیمانی میدیا بەرپرسیارێتی وەڵامدانەوەیان دەکەوێتە ئەستۆ."
عەبدولواحید بە دیارونای وت: "پێویستە ئەم دوو دەزگایە هەنگاوی بەهێزتر بنێن."
وتی: "دەبێت چاودێریی ڤیدیۆ و وێنەی ساختە بکەین و دەستێوەردان بکەین بۆ قەدەغەکردنیان و قەدەغەکردنی هەر ماڵپەڕێك کە بەجۆرێك لهجۆرهكان پروپاگەندەن بۆ تیرۆریزم."
وتیشی: "ئەمە شێوازی داعشە کاتێك ههڵدهنوتێت یان لە شەڕێكدا شکستدههێنێت." وتیشی گروپەکە پەنادەباتە بەر بڵاوکردنەوەی درۆ لە هەوڵیاندا بۆ تۆقاندنی خەڵك.
پسپۆڕی ئەمنی جاسم حەنون بە دیارونای وت داعش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەقۆزێتەوە بۆ وێناکردنی نەرێنیی دەستکەوتەکانی سوپای عێراق و بڵاوکردنەوەی تۆمەت دژی سەربازەکان.
وتی لەکاتێکدا راستە کە ژمارەیەکی کەمی سەربازەکان پێشێلکارییان ئەنجامداوە، ئەمە دۆخێکی ئاوارتەیە نەك ئاسایی و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم دۆخانە دەستبەجێ لەلایەن بەرپرسانەوە مامەڵەیان لەگەڵداکراوە.
حەنون وتی: "ئەم دۆخانە تایبەتمەندێتی ئەوەیان هەبووە کە زۆر سنورداربوون." جەختیشیکردەوە لەوەی حکومەتی فیدراڵی و ئەفسەرانی سوپا بەرپرسانی ئەم دۆخانەیان رادەستی دادگا سەربازییەکان کردووە.
ههروهها وتی هەنگاوی بەرپێگریی بەهێز بوونهتههۆی "سنورداركردنی هەر دۆخێکی پێشێلکاریی تاکەکەسی کە رەنگە رووبدات و دڵنیابوون لەوەی بڵاونابنەوە بۆ نێو دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان".
هەواڵەکە باش و بەسودە بۆ ئەوانەی بهدوایدا دهچن.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت